السيد الحكيم يلتقي وجهاء النجادات الشمرية: العشائر عنصر قوة والانتخابات مدخل نحو الاستقرار المستدام وخدمة المواطن
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی رۆژی 8ی تشرینی یەكەم چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی نەجاداتی شەمەری و لەم دیدارەدا بەێز سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە دۆخی عەشیرەتگەری لەكۆمەڵگەی عێراقی سەرچاوەیەكی هێزە و ستایشی مێژووی ئەو هۆزە بەڕێزەی كرد و ڕوونیشی كردەوە كە عێراق لەگەڵ دۆسێی كەیسەكاین ناوچەكە بە باشی هەڵسو كەوتی كردوە بێ ئەوەی خۆی بخزێنێتە نێو كیشەكان.
بەڕێز سەید حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە عێراق چەند قۆناغێکی بەخۆیەوە بینیوە و لە سەردەمی ناسەقامگیرییەوە و بەرەو قۆناغی سەقامگیریی لاواز ڕۆیشتووە و ئەمڕۆ هیوا بۆ قۆناغێکی سەقامگیریی بەردەوام دەخوازێت، سەماحەتی گوتیشی گرنگیدان بەهەڵبژاردن بەها و مەرکەزییەت و ڕۆڵی هەڵبژاردن دووپاتدەکاتەوە بۆیە ڕۆلی لەبەهێزکردنی سەقامگیری هەیە و هەروەها پەیوەستە بەدەرئەنجامەكانیەوە.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە باشترین كەسەكان هەڵبژێرین لەوانەی كە پۆست و پلە و پایە نایان خەڵەتێنی و ناگۆڕێن، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە خزمەتی رۆڵەكانی مەدائین بكرێت و داواشی كرد بەردەوامبوون لەگەڵ جەماوەر هەبێت و كار بۆ خزمەتكردنیان بكرێت و سەرەتا لە نزیكەوە بۆ نزیكترین بێت.