سەید حەكیم پێشوازی لە سەرۆك وەزیران بەڕێز سوودانی دەكات و دەڵێت پاڵپشتی كردنی ڕێكەوتنی نەوتی و هەلبژاردنەكانی داهاتوو وێستگەیەكن بۆ سەقامگیری و پێكهێنانی خێرای حكومەت
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لەبەڕێز دەوڵەتی سەرۆكوەزیران محەمەد شیاع سوودانی كرد و لەم چاوپێكەوتنەش باس لە ئەنجامی چاوپێكەوتنەكانی لەگەڵ سەركردە كوردەكان و شایستەكتانی داهاتوو كرد، سەماحەتی سەید حەكیم ئاماژەی بۆ ڕێگەوتنی نەوتی ئەم دواییەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كرد و گوتی كە گرنگی خۆی هەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەمووان و بۆ بەدی هێنانی دادپەروەری كۆمەلایەتی لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی عیراقیدا، هەروەها دووپاتی كردەوە كە ئەو ڕیكەوتنە پێویستە زیاتر پەرە بسەنێت و ببێتە هەوێنێك بۆ دەركردنی یاسای نەوت و غازیش.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی دەستگرتن بە بەها و بنەمایەكان لە ڕكابەری هەڵبژاردنەكان و دووپاتی كردەوەش كە هەڵبژاردنەكان وێستگەیەكی سەرەكییە بۆ سەقامگیری و هەموو پێویستی بەئەوانی دیكە دەبێت لە رۆژی 11 ی تشرینی دووەم و ڕوونی كردەوەش كە پرۆژە ڕاستەقینەكان لەدوای ئەو مێژووە دەستپێدەكات و لەپێناو زوو پێكهێنانی حكومەت و بەدی هێنانی خواستەكانی گەلی عیراقی.
سەماحەتی سەید حەكیم دووپاتی كردەوەش لەسەر ئەوەی پێویستە خەڵكە بەشێوەیەكی بەرفروان و هۆشیارانە بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەن بۆ ئەوەی باشترین هەڵبژێرن و گوتیشی دیاری كردن پێویستە لەسەر بنەمای كارمەیی و بەرنامەكانی خزمەتكردن بێت.
سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە گرنگەكارە لۆجستیكییەكانی ئامادەكارییەكان دەستپێبكات و داوای لە لایەنە بەرپرسەكان كرد دامودەزگایەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی پارەدار بكات بۆ ئەوەی رۆڵی خۆیان لە چاودێری دارایی بە باشترین شێوە بەڕێوە ببەن.