سەماحەتی سەید حەكیم : خۆڕاگری عێراق بەرهەمی خوێنی پێكهاتەی گەورەیە و میانڕەویش چارەسەرە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیڕانەكان
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای بابل، بەڕیز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی بەنی موسلم و هۆزەكانی پەزای كفل كرد، لەچوارچێوەی قسەكانی سەماحەتی باسی ئەو ڕكابەرییانەی كرد كە ڕووبەڕوویان بووەتەوە لەگەڵ رۆڵی عیراق و پێگەی لەنێو ئەو دۆخەدا، دووپاتیشی كردەوە كە ئەو قەیڕانانەی عێراق ڕووبەڕووی هاتەوە گەر لەولاتی دیكەدا ڕووی بدایە ئەوا ڕەنگە بڕووخایە، چاكەكەش بۆ پالپشتی خودا گەورە و دانایی مەرجەعیەتی بالای ئاینی دەگەڕێتەوە، لەگەڵ دانایی سەركردەكانی میانرەوی لە عیراقییەكان.
سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە كە عیراق ئەو ڕكابەرییە ئەمنی و سیاسی و كۆمەلابەتییانەی تێپەڕكرد و هەموو پیلانگێرییەكانی پووچەڵ كردەوە كە بۆی داڕیژرابوو گوتیشی پێكهاتەی گەورەش پشكی گەورەی لەهەموو ڕكابەرییانە بەركەوتبوو.
سەماحەتی هەموو ئەو قسە هەڵانەی ڕەتكردەوە كە سەبارەت بەپێكهاتەی گەورە كراوە و ڕوونی كردەوە كە سروشتی هەڵسوكەوتی ئەو پیكهاتەیە و شێوەی مامەڵەكردنی لەگەڵ قەیڕانەكان عیراقی پاراست و لەڕێگەی خوێنی شەهیدان كە لە پێناو عێراقدا و بەرگریكردن لێی پێشكەشكرا، گوتیشی ئینتیما بۆ سەیدی شەهیدان شەڕەفێكی گەورەیە بۆ پێكهاتەی گەورە و بۆیە ئەو دەستكەوتانە و ئەوانی دیكەش بە هەدەر مەدەن، لەبەر ئەوەی شایەنی ئەوەیە بپارێزرێت و هەڵبگیرێت.
بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا کە گرنگترین ڕكابەری ئەمڕۆ ڕكابەری خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو و کارەبا و پەروەردە و تەندروستی و ژێرخانی ئابوورییە و تەئکیدیشیکردەوە کە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە هەلی کار دەڕەخسێنێت و کلیلی چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری و داراییە. هەروەها دووپاتی كردوەش لەسەر پێویستی سەرکەوتن لەم بوارەدا هەروەک چۆن عێراقییەکان لەڕكابەرییەكانی دیکەدا سەرکەوتوو بوون و ئاماژەی بەوەدا کە نیشتمانپەروەری لەڕێگەی خزمەتگوزاری و پەیوەستبوونی هاوولاتیان بەوڵات و ئەجێندای سیاسیی خۆیەوە بەدی دێت و قووڵتر دەبێتەوە...
بەڕێز حەكیم ئاماژەی کرد کە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2025 هێندەی هەڵبژاردنەکانی 2005 گرنگە،ی دوایینیان ڕێگەیی بۆ دیموکراسیەت خۆشکرد، لە کاتێکدا ئەوەی داهاتووش سەقامگیرییەکی بەردەوام دەهێنێتە دی، ئەویش بە مەرجێک هەڵبژاردنی کەسایەتییە نەتەوەییەکان بە لێهاتوویی و دەستپاکی ئەنجام بدرێت، هەروەها سەماحەتی جەختی لەسەر گرنگی پەیڕەوکردنی پڕۆژەی گەشەپێدان بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک پارێزگا پێشکەوتنیان بەخۆیەوە بینیوە و هەندێکی دیکەش بەرەو پێش دەڕۆن و هەروەها سەید حەكیم بانگەوازی بەشداریکردنی بەرفراوان و کاریگەر و هۆشیارانە لەهەڵبژاردنەکاندا دووبارە كردەوە و گوتی پێویستە پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ جەماوەردا هەبێت.