• سەید حەكیم دووپات دەكاتەوە: میانڕەویی و ناوەندگیری گەرەنتییە بۆ سەقامگیری عێراق

    2025/ 10 /18 

    سەید حەكیم دووپات دەكاتەوە: میانڕەویی و ناوەندگیری گەرەنتییە بۆ سەقامگیری عێراق

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی رۆژی شەممە 18ی تشرینی یەكەم پێشوازی لە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكان و رۆڵەكانی پارێزگای كەربەلای پیرۆز كرد.

    سەماحەتی پیرۆزبایی لە ئامادەبووان كرد بەهۆی ئینتیمایان بۆ شاری سەیدی شەهیدان و ڕوونیكردەوە كە ئەوە بەرپرسیارێتی زیاتر دەخاتە سەریان لەبەر ئەوەی ئەوان نزیكن لە خاوەن پرۆژەی چاكسازی گەورە كە ئیمام حوسێنە (سلاوی لێ بێت).
    سەماحەتی داوای كرد كاری جیدی بكرێت بۆ خزمەتكردنی خەڵكی و هۆشداری دا لەوانەی پارەی زۆر لە هەڵبژاردنەكان سەرف دەكەن كە لەگەڵ ماف و ئیمتیازاتی خۆیان ناگونجێت وەك ئەندامێكی ئەنجومەن و یاساكانی  ڕوونی كردەوە كە ئەوە دەریدەخات كە ئامانجی دیكە شاراوەی لەژێردا هەیە، دواتریش پارەكانی كە خرجیشی كردوە بە زیادەوە وەریدەگرێتەوە.
    سەید حەکیم ڕوونیکردەوە کە بۆشایی نێوان جەماوەر و ئەنجوومەنی نوێنەران دەگەڕێتەوە بۆ هەڵسوکەوتی هەندێک لە نوێنەران لەماوەی ڕابردوودا وەک ئامادەنەبوون لە دانیشتنەکانی پەرلەمان یان دواخستنی هەندێك بابەت و تەئکیدیشیکردەوە لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی ئەم مەسەلەیە لەپەرلەمانی داهاتوودا.
    سەماحەتی تەئکیدیشیکردەوە لەسەر ئەوەی کە جێگرەکە ببێتە سەرچاوەی چالاکی لەکارکردن و بەدواداچوون و بەدیهێنانی داخوازییەکانی جەماوەر و ئاماژەی بەوەدا کە جێگرەکە خاوەنی پلەی وەزیرە کە بواری فراوانی بۆ کار و کاریگەری پێدەبەخشێت.
    سەماحەتی سەید حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە عێراق بەدەست تایەفەگەری و تیرۆر و ململانێی سیاسی و گرژی کۆمەڵایەتییەوە دەناڵێنێت و سەرکەوتووانە بەسەر ئەم ئاستەنگانەدا زاڵ بووە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە بارودۆخی ئابووری و خزمەتگوزاری و بارودۆخی وڵات باشتر بووە و شاندەكان سەردانی عێراق دەكەن و ئاماژەی بەوەدا و داوای پاراستنی ئەم دەستکەوتەیان کرد و گوتی وڵات گەیشتووەتە خاڵێکی گرنگ بۆیە (دەستی پێوە بگرن و بەفیرۆی مەدەن).

    سەماحەتی گوتیشی كە بنەمای میانرەویی و ناوەندگیری ئەو بنەمایەیە كە عیراقی پاراستوە و لەقۆناغی داهاتووش دەیپارێزێت.
    بەڕێزیان دووپاتی كردەوە كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بەشداری دەكات لە سەقامگیری عێراق و هەڵبژاردنی ناوەندگیریش باشترین بژاردەیە بۆ گەرەنتی مافەكان ئەوەش بەهۆی بەشداریكردنی باش و كاریگەر دەكریت لە هەڵبژاردنەكان بە تایبەتی بۆ ئەوانیە پێشتر بایكۆتی هەڵبژاردنیان كردبوو.

    Related News