• سەید حەكیم لەكەربەلا گرنگی میارەوی دووپاتدەكاتەوە و داوا دەكات بەشێوەیەكی هۆشیارانە و كاریگەر بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن

    2025/ 10 /30 

    سەید حەكیم لەكەربەلا گرنگی میارەوی دووپاتدەكاتەوە و داوا دەكات بەشێوەیەكی هۆشیارانە و كاریگەر بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن

    لەكەربەلای پیرۆز، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك لەشێخ و پیاوە دیارەكانی ئال شەریفی و ڕۆڵەكانی كەربەلای پیرۆز، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە كەربەلا  ناونیشانی سەربەرزییە، لەسەر دەروازەی دوژمنان شكستیان خواردوە، مێژووش شایتی ئەوەیە و ڕوونیشی كردەوە كە عێراق بە چەندین قەیرانی سیاسیو كۆمەلایەتی و ئەمنی، هەروەها ڕكابەرییەكان بوونە ڕابردوو و ئێستا عێراق تەبایی كۆمەلایەتی بۆ گەڕاوەتەوە و پەیوندی هەرێمی ونێودەوڵەتیشی زۆر باش بووە، هەروەها چەرخی ئاوەدانكردنەوەش بەردەوامە، سەماحەتی جەختی كردەوە كە ڕێگایەكە هێشتا درێژە و پێویستە برۆین بۆ پێشەوە و لەشوێنی خۆمان گیرنەخۆین، هەروەها پێویستە خێرابین عێراق لەبەردەم دووڕیانێك دایە و پێویستە بژاردن بكەین.

    سەماحەتی سەید حەكیم جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوون بە ڕێبازی میانڕەوی و مەریەزیەت و باوەشکردنی هەمووان و هەوڵدان بۆ خزمەتکردنی خەڵک و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان کردەوە و ڕوونیکردەوە کە دروشمی بەفیڕۆ مەدەن وەبیرهێنانەوەی ئەو ئاستەنگانە و خوێن و فرمێسکانە کە لەگەڵ بەدەستهێنانی ئەم قۆناغە لە دەستکەوتەکاندا بوون و ئاماژەی بەوەدا کە سوپاسگوزاری بۆ نیعمەتەکان هەیە.

    سەید حەکیم جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی ماڵی نوێنەران و ڕەتکردنەوەی زیاتری حاڵەتەکانی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران لەدانیشتنەکان دەرببڕیت و جەختیشی لەسەر پێویستی هێشتنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ جەماوەر و نزیکبوونەوەیان کردەوە.
    .سەماحەتی داوای كرد ئەركەكان چڕ بكرێنەوە لەبەر ئەوەی كارەكان بەكۆتاییەكان دەردەكەون، گوتیشی پێویستە ورەمان بەرز بێت و لەسەر كاركردن بەردەوام بین بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی بەرفراوان و كاریگەر و هۆشیارانە بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەین، دووپاتیشی كردەوە كە پرۆژەكان لە 11-11 دەستپێدەكات و لەو ساتەش كۆتایی نایەت.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی هۆشداری دا لە خەرجكردنی پارەی زۆر لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا و گوتیشی ئەو كارانە جێی سەرسوڕمان و نیشانەی پرسیارە، تۆ ئەو پارەیەت لەكوێ هێنا و چۆن ئەو پارەیەش وەردەگریەوە؟ لەكۆتایی گوتەكەشی داوای لە خاوەن پرۆژەكان و سەرمایەداران كرد كە دەست بەدیموكراسی بگرن بۆ باشكردنی دۆخی ولات.

    Related News