سەید حەكیم: هەڵبژاردنی داهاتوو یەكلایی كەرەوەیە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری هەمیشەیی لەعێراق
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی رۆژی شەممە بەرواری 1-11 چاوی بەكۆمەڵێك لە خوشكان و برایان لە هەوادارانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی كەوت.
سەماحەتی سەید حەكیم لە میانەی قسەكانیدا باسی ئەو ڕكابەرییانەی كرد كە بە عێراق و ناوچەكە تێپەڕ بوونە بەتایبەتی ئەم دوو ساڵەی تێپەڕ بوو، چونكە عێراق كەوتبووە ناوەڕاست و نێو دڵی گەردوەلوولەكە، هەروەها توانی بەهۆی ئەرك و دڵسۆزی رۆڵەكانی هەموو ڕكابەرییەكان تیپەڕ بكات و ولات لە لێكەوتەی ئەو ڕكابەری و ململانێیە بپارێزێت.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ولات لە سەقامگیرییەكی لاواز بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگوازێتەوە، جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی ئەوەی كە هێزەكانی میانڕەوی پێشەنگی دیمەنی سیاسین بەو قسەیەی دەڵێت (ئێمە ناجووڵێین بۆ ئەوەی سەركەوین، بەڵكو ئێمە دەجووڵێین بۆ ئەوەی پارێزگاری لە عیراق بكەین و عێراق لە مەترسیەكان ڕزگار بكەین، لەسایەی ئەو ڕووبەڕووبوونەوانەی ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت.
هەروەها بەڕێز حەكیم گوتیشی کار و جووڵە بۆ ئەوەیە نزیک کردنەوە لەلایەن مرۆڤ بۆ خودای گەورە هەبێت و ئامادەکاری بۆ دەرکەوتنی مامۆستای بكات (خوا كاری ئاسان بكات)، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە شتەکان کۆتاییە، پێویستە هەوڵ و کارەکان چڕ بکرێتەوە، داواشی لە خەڵک كرد بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن و پڕۆژەی میانڕەوی بڵاوبکەنەوە و پالپشتی لێ بكەن.