• سەید حەكیم داوا لە حكومەتی نیشتمانی دەكات بەرنامەی واقیعی دابنێت بۆ ئەوەی عیراق بەرز بكاتەوە و خزمەتی هاولاتیانی بكات

    2025/ 11 /03 

    سەید حەكیم داوا لە حكومەتی نیشتمانی دەكات بەرنامەی واقیعی دابنێت بۆ ئەوەی عیراق بەرز بكاتەوە و خزمەتی هاولاتیانی بكات

    لە گۆبوونەوەی فراوانی هەڵبژاردن بۆ هەوادارانی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە پارێزگای واسیت، سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی گوتی ئەو پێگەیە نایابەی پارێزگایەكە هەیەتی و ناوەراستی دڵەكانە هەر وەك ناوەراستی عیراقیشە، گوتیشی ئەوە شاری خێراتە و هێڵی بازرگانی و خەڵكی باشە و شوێنی بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانەیە لەنێوان شیعە و سوننە و عەرەب و كورد و فەیلی.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە واسیت پێشتر و ئیستاش داینگەی ناوەندگیری و بیرو زانستە ئەوە واسیتی موتەنەبیی و سەعید بن جوبێر و هۆزەكانی سادە و هۆزەكانی عەرەبی بەڕێزە.

    سەماحەتی سەید حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە خەڵکی واسیت ماڵیان بەڕووی تێكۆشەراندا کردەوە لەخەباتی دژ بەدیکتاتۆرییەت و دواتر ڕاپەڕین بۆ بەرگریکردن لەعیراق لەدوای ساڵی 2003 لەبەرامبەر هەوڵەکانی بەعس لەسەردەمی سەدام و تیرۆر بەبەرگێکی نوێ، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەو پارێزگایە وێستگەیەکی گرنگە لەمێژووی بنەماڵەی ئەلحەکیمدا.

    سەماحەتی حەکیم باسی ئەو ئاستەنگانەی کرد کە ڕووبەڕووی هەرێم و عێراق بوونەتەوە لەڕووی سیاسی و کۆمەلایەتی و ئەمنییەوە سەرەڕای گۆشەگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و تێنەگەیشتن لەئەزموونی سیاسی دوای ساڵی 2003 تەئکیدیشیکردەوە کە عێراق بەسەر ئەم ئاستەنگانەدا زاڵ بووە و تێپەڕی كردوە، قۆناغی داهاتووش پێویستی بە هەڵبژاردنی ژیرانە هەیە بۆ ئەوەی هەنگاونان بەرەو سەقامگیریی هەمیشەیی ببەین  و جەختی لەسەر پێویستی بەشدارییەکی فراوان و کاریگەر و هۆشیارانە کردەوە لە هەڵبژاردنەکاندا...

    بەڕێزیان ڕوونیشیکردەوە کە بەرنامەی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت بریتییە لە بەدیهێنانی سەقامگیریی سیاسی وەک  ئاسایش و سەقامگیریی ئابووری و ئەوەش  دەبێتە هۆی ڕەزامەندی خەڵک و بوونی متمانەی هاوڵاتیان لەسەر سیستەمی سیاسیدا...
    سەید حەكیم جەختی لەسەر گرنگی چاکسازی ئابووری کردەوە لەڕێگەی ئەکتیڤکردنی کەرتەکانی بەرهەمهێنان بەتایبەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار و وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیا و پشتیوانی لەکشتوکاڵ لەواسیت و دووپاتکردەوە كە سیاسەتی ڕاگرتنی ئاو بەبیانووی کەمی ئاو شتێكی نەخوازاروە و داوای چارەسەری كرد لەڕێگەی دانوستانەوە بۆ دەستەبەرکردنی دابەشکردنی ئاو و باشكردنی کەرتی کشتوکاڵ بەتەکنەلۆژیای مۆدێرن و بەکارهێنانی ئاوی ژێرزەوی و پاککردنەوەی ئاوی دەریا وخۆشكردنی بۆ بەكارهێنان..

    بەڕیز سەید حەكیم جەختی لەسەر گرنگی باشترکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبا و تەندروستی و پەروەردە و ژێرخانی ئابووری کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە بەها ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان بەردی بناغەن لە بنیاتنانی کۆمەڵگەدا،  گوتیشی " 11/11 کۆتایی جیهان نییە بۆیە پردی پەیوەندی مەشکێنن " جەخت لەوەش كردەوە کە پەیوەندی پێویستە هەبێت بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ کە تێیدا هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان لە چوار ساڵی داهاتوودا بەکاردەهێنرێن.

    سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە سەید حەکیم داوای بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی کرد کە پێگەی عێراق بەرز بکاتەوە و ببێتە سەرچاوەی هێز بۆ عێراق و گەلەکەی، ڕوونیشیکردەوە کە عێراق ناوەندێکە نەک وڵاتێک کە لەسەر خۆی چەقی بێت و عیراق پێویستی بە حکومەتێکی خزمەتگوزاری هەیە نەک حکومەتێکی پڕ قەیران، پێویستی بە حکومەتێکی کردارە نەک وشە و قسە، حکومەتێک بۆ هاوڵاتیان بێت، نەک حکومەت بۆ بەرپرسان..
    سەماحەتی هۆشداری دا لەو کەسانەی کە بڕێکی زۆر پارە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرف دەكەن، چونکە ئەمە مەبەستی شاراوەی لەژێرەوە هەیە بۆ وەرگرتنەوەی پارەکە دواتر و داوای هەڵبژاردنی ئەو کاندیدانەی کرد کە توانای پەیوەندیکردنیان هەبێت و لە دڵی خەڵکەوە دەربکەون و كار بكەن...

    هەروەها جەختی لەسەر پێویستی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کردەوە کە بەرنامە و پلان و پەیوەندییەکی ڕوون و ئاشکرا بێت و ڕاستگۆ بێت و گەندەڵ نەبێت و کار بۆ پاراستنی سامانی گشتی بکات و لە دەستکاری بپارێزێت و پێوەری شەفافیەت و دادپەروەری بچەسپێنێت.

    لەكۆتاییشدا داوای كرد حكومەت یەكگرتوو بێت نەك هەڵوەشاوە و دابەشكراو و دووپاتیشی كردەوە كە هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی خۆی بۆ ئەم ئەركە ئامادە كردوە لەبەر ئەوەی دید و پلان وبەرنامە و پیاوی هەیە.

    Related News