• سەید حەكیم پێشوازی لە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد و رۆڵی تەشریعی و شایستە دەستوورییەكان تاوتوێ كران

    2026/ 01 /15 

    سەید حەكیم پێشوازی لە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد و رۆڵی تەشریعی و شایستە دەستوورییەكان تاوتوێ كران

    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕیز عەدنان فەیحان جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كرد، لەم دیدارە بیروڕا سەبارەت بەپێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و شایستە دەستوورییەكانی داهاتوو ئاڵوگۆڕ كرا.
    هەروەها باس لە ئەكتیڤكردنی كاری ئەنجومەنی نوێنەران كرا لە بواری تەشریع و چاودێری لەگەڵ گرنگی پابەندبوون بە كات و ساتە دەستوورییەكان بۆ تەواو كردنی شایستە سیادییەكان، كە ئەوەش سەقامگیری و دەزگاكانی وڵات زیاتر دەچەسپێنێت.

    .لەكۆتاییدا بەڕیز سەید حەكیم جەختی كردەوە لەسەر یەكگرتنی هەڵوێستەكان و زاڵكردنی بەرژوەندی گشتی بەسەر بەرژەوەندی تایبەت و كاركردن بۆ پاڵپشتی حكومەت و حكومەتە نێوخۆییەكان بۆ ئەوەی بتوانن رۆڵی خۆیان لە خزمەتگوزاری و گەشەپێدان بەباشی بگێڕن.

    Related News