• سەید حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا دەكات و لەگەڵی پەیوەندی دوو قۆڵی و پێشهاتی سیاسی و ئابووری تاوتوێ دەكات

    2026/ 01 /18 

    سەید حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا دەكات و لەگەڵی پەیوەندی دوو قۆڵی و پێشهاتی سیاسی و ئابووری تاوتوێ دەكات

    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێو گلین مایلز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق و ناوچەكە كرد هەروەها باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو ولات و چۆنیەتی پێشخستنی كرا كە بەشێوەیەك بێت خزمەتی هەردوو ولات و گەلی دۆست بكات.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق ئەرێنییەكان كەڵەكە دەكات و دەستكەوتی ئەمنی و كۆمەلایەتی و سیاسی گرنگی هەبووە كە بووە هۆی ئەو سەقامگیرییەی ئێستا دەیبینین.

    سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە عێراق ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكی ئابووری دەبێتەوە كە بەهۆی یەك داهاتی و هەڵبەز و دابەزی نرخی نەوەتەوە ڕوودەدات، دووپاتیشی كردەوە كە عیراق پابەتند دەبێت بە كات وساتی دەستووری و كاری هەر سێ سەرۆكایەتییەكەش تەواو دەكات.

    Related News