سەید حەكیم پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیران دەكات و یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی و پابەندبوون بە كات و ساتی دەستووری لەگەڵی تاوتوێ دەكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا لەرۆژی 18ی كانوونی دووەم پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران كرد.
لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكان و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی كرا، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پابەندبوون بە كاتە دەستوورییەكان و تەواو كردنی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە.
سەید حەكیم جەختی لەسەر یەکڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی كردەوە و ڕوونیکردەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی یەکێکە لە گرنگترین کۆڵەکەکانی سەقامگیریی ئێستای وڵات و ئەزموونێکی سەرکەوتووی دابین کردووە کە هانی کەسانی دیکەی داوە دووبارەیان بکەنەوە، بەڕێز حەکیم ڕوونیشیکردەوە کە سەقامگیریی بەدەستهاتوو لە لایەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنییەوە گشتگیرە و داوای چارەسەرکردنی ڕكابەری ئابووری بە پلان و چارەسەری ستراتیژی زیاتر کرد کە دەوڵەتی تاك داهات سنووردار بکات و کەرتی بەرهەمهێنان چالاک بکات...