سەید حەكیم چاوی بە فراكسیۆنی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی دەكەوێت و گرنگی ئەكتیڤكردنی رۆڵی تەشریعی و چاودێری و پاڵپشتی حكومەتە نێوخۆییەكان دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی كەوت بە ئەندامانی فراكسیۆنی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی كەوت، لەم دیدارە باس لە بەردەوام بوونی هەماهەنگی و ڕێكەوتن لەگەڵ پارت و فراكسیۆنەكانی دیكە كرا.
سەید حەكیم جەختی كرد لەسەر پێویستی ئەكتیڤكردنی كاری ئەنجومەنی نوێنەران لە بەشی تەشریعی و تەنفیزی و چاودێری و دووپاتی كردەوە كە گرنگە هاوكاری لە نێوان دەستەلاتی تەشریعی و تەنفیزی و دادگایی هەبێت و ڕوونیكردەوە كە ئەو قۆناغە پێویستی بە یەكگرتنی زیاتر هەیە بۆ بەدی هێنانی بەرژەوەندی گشتی.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پاڵپشتی حكومەتە نێوخۆییەكان بكرێت و هاریكاری نێوان نوێنەران و نوێنەرانی ئەنجومەنی پارێزگا پتەوتر بكریت، هەروەها گوتیشی دەبێت كار بكرێت بۆ ئەوەی پاڵپشتی ئەو ئەنجومەنانە بكرێت و مافیان پێبدرێت و دەستەلاتی دەستووری و یاساییان هەبێت.
.
هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی لەبەرچاوگرتنی نیگەرانییەکانی خەڵک و کارکردن بۆ نوێنەرایەتی کردنی هەموو هاوڵاتیان لە شارە جۆراوجۆرەکان و سنووردارنەکردنی سەرنجی نوێنەر بۆ پێکهاتەکانی خۆی یان بواری تایبەتی خۆی و جەختی لەسەر پێویستی دەرکردنی یاسایەک کردەوە کە ڕاستەوخۆ نیگەرانییەکانی هاوڵاتیان چارەسەر بکات و ئەو یاسایانەی کە ببنە هۆی چاکسازی ئابووری و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی ئێستا هەن.
سەماحەتی سەید حەكیم لەكۆتایی قسەكانیدا جەختی لەسەر پێویستی تەواوکردنی سێ سەرۆکایەتییەکە و پابەندبوون بەکاتی دەستووری کردەوە و داوای چالاککردنی ڕۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەران لەهەردوو بواری یاسادانان و چاودێریدا کرد، لەبەرئەوەی کۆڵەکەیەکی بنەڕەتییە لەبنیاتنانی دەوڵەت و پتەوکردنی پرۆسەی دێموکراسیدا.