• سەید حەكیم گرنگی باشكردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ئەكتیڤ كردنی حكومەتی خۆجێی بۆ پارێزگاری بابل دووپات دەكاتەوە

    2026/ 04 /09 

    سەید حەكیم گرنگی باشكردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ئەكتیڤ كردنی حكومەتی خۆجێی بۆ پارێزگاری بابل دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز عەلی تركی ئەلچمالی پارێزگاری بابل كرد و لەم دیدارە سەماحەتی جەختی لەسەر گرنگی سوود وەرگرتن لە بەهرەمەندەكان و خەڵكی بەتوانا لە زانكۆكان كردەوە و  داوای كرد بایەخ بە قەزا و ناحییەكان بدرێت و خزمەتگوزارییان بۆ دابین بكرێت بۆ هەموو ناوچەكان بێ جیاوازی، هەروەها داواشی كرد دەستەلاتی دەستووری و یاسایی تەواو بە حكومەتە نێوخۆییەكان بدرێت بۆ ئەوەی كاری خۆیان بە باشی ئەنجام بدەن.

    Related News