• سەید عەمار حەكیم لەگەڵ بالیۆزی ئیتالی پتەوكردنی پەیوەندییەكان تاوتوێ دەكات و گرنگی پێكهێنانی حكومەتێكی بەدەستەڵات بە گرنگ وەسف دەكات بۆ ئەوەی پاڵپشتی سەقامگیری ناوچەكە بكاتيبحث

    2026/ 04 /11 

    سەید عەمار حەكیم لەگەڵ بالیۆزی ئیتالی پتەوكردنی پەیوەندییەكان تاوتوێ دەكات و گرنگی پێكهێنانی حكومەتێكی بەدەستەڵات بە گرنگ وەسف دەكات بۆ ئەوەی پاڵپشتی سەقامگیری ناوچەكە بكاتيبحث

    بەڕێز سەماحەتی سەید عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز نیكۆلۆ فۆنتانای باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق كرد.

    لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئیتالیا و چۆنیەتی پێشخستنی كرا كە بەشێوەیەك بێت خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەردوو ولاتی دۆست بكات، هەروەها سەماحەتی داوای كرد وەبەرهێنان لە مێژووی هاوبەش بكرێت و پتەوتر بكرێت بەتایبەتی لەڕووەكانی سیاسی و ئابووری و رۆشەنبیری.

    لەسەر ئاستی ناوچەكە بەڕێز حەكیم گرنگی گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەكە بە گرنگ وەسف كردو داوای لە وڵاتانی جیهان كرد كاری جیدی بكەن بۆ ئەوەی پالپشتی ڕێرەوی 
    گفتوگۆ بكرێت ئەویش بە رەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆ گفتوگۆكان ئەوەشی بەمەرجێكی سەرەكی وەسف كرد بۆ ئەوەی سەقامگیری لەسەر هەموو ئاستەكان بهێتە دی.

    Related News