• سەید حەكیم بۆ پارێزگاری بەسرەی دووپات دەكاتەوە كە گرنگە بەخێرایی حكومەت پێك بهێنرێت و حكومەتە خۆجێیەكانیش دەستەڵاتیان پێ بدرێت

    2026/ 04 /17 

    سەید حەكیم بۆ پارێزگاری بەسرەی دووپات دەكاتەوە كە گرنگە بەخێرایی حكومەت پێك بهێنرێت و حكومەتە خۆجێیەكانیش دەستەڵاتیان پێ بدرێت

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە و لەم دیدارەش كۆمەڵێك تەوەری گرنگ باس كران.

    لەكۆبوونەوەكە باسی سروشتی دۆخی خزمەتگوزاری شاری بەسرە كرا لەگەڵ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی پەیوەستە بە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە پاریزگاری لە دەستكەوتەكان بكرێت و هەموو بەرەو یەكلایی كردنەوەی شایستە دەستوورییەكان برۆن و حكومەتی داهاتوو بە زووترین كات پێك بهێنن.

    .سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پارەداركردنی حكومەتە خۆجێیەكان بۆ ئەوەی بتوانن كاری خۆیان بكەن بەپێی یاسا و دەستوور و ئاماژەی كرد كی ئەو حكومەتانە لە پەیوەندی راستەوخۆدان لەگەڵ هاولاتیان ئەوەش پێویستی بەوەیە كە دەستەلاتی گونجاویان پێ بدرێت كە لەگەڵ قەبارەی بەرپرسیارێتییەكانیان بگونجێت.

    Related News