سەید حەكیم یەكلایی كردنەوەی شایستەكان و پێكهێنانی حكومەتێكی بەدەستەلات و پەیڕەوكردنی گفتوگۆ بۆ چارەسەری كێشەكانی ناوچەكە بۆ سەقامگیری عێراق و ناوچەكە بۆ بەڕێز بافل تاڵەبانی دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆیدا پێشوازی لە بەێز بافل تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد، پاش پێشوازی لێكردن لە بەڕێزیان باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە شایستە دەستوورییەكان و پێكهێنانی حكومەت بەگوێرەی كانت و ساتە دیارییكراوەكان یەكلایی بكرێتەوە و بەرژەوەندی گشتی بەسەر هەموو شتێك زاڵ بكرێت و ئاماژەی كرد كە عێراق بە ناوچەیەكی نا سەقامگیر دەور دراوە و ئەوەش پێویستی بە پێكهێنانی حكومەتێكی تازەی پڕ دەستەلات هەیە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ڕكابەرییە ئابووری و سیاسی و دارییەكان ببێتەوە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە كێشە هەلپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی دەستوور بێت كە دەڵێت عێراق نابێت ببیتە دەروازەیەك بۆ ئەوەی هێرش یان هەڕەشە لەولاتانی دراوسێ بكرێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی بەپێویستی زانی سەقامگیری ناوچەكە بگەڕێتەوە و دووپاتی كردەوەش كە گفتوگۆ گرنگە بۆ ئەوەی ناوچەكە لە پەرەسەندن بەدوور بگیرێت كە ئەوەش خزمەتی هیچ لایەنێك ناكات و بە بەڵگە و ئەزموونیش ئەوە سەلمێندراوە.