سەید حەكیم پێشخستنی دەزگای سەربازی و بەردەوام بوونی ئۆپارسیۆنی پێشوەختە پێویستە بۆ ڕێگاگرتن لە داعش لە قۆستنەوەی هەر بۆشاییەكی ئەمنی
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز نایف شمەری وەزیری بەرگری كرد و پیرۆزبایی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمانی لێكرد و لەم دیدارە دووپاتی كردەوە كە دەبێت دەزگای سەربازی بەرەو پێش بچێت و دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت پیشخستنەكە لەگەڵ بنەمای سەربازی و ڕكابەرییەكانی عێراق بگونجێت.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر كاملبوون لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی دیكە و بەردەوامبوونی ئۆپارسیۆنە دەستپێشخەرییەكان بۆ لێدانی داعش بۆ ئەوەی تیرۆر هەناسە وەرنەگرێتەوە و خۆی كۆنەكاتەوە و هیچ بۆشاییەكی ئەمنیش نەقۆزێتەوە، بەتایبەتی پاش كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانان كە بۆ شەڕی داعش لێرەبوون، هەروەها داواشی كرد بایەخ بە كارمەندانی وەزارەت بدرێت پلەدارەكان و ئەفسەران و زەویان پێبدرێت، هەروەها سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبڤیت توانای سەربازی و پڕچەك كردنیان و مەشقەكانیان بەردەوام بێت و مانۆڕ هەبێت بۆ ئەوەی هەموو كاتێك هێزەكان لە ئامادە باشیدا بن.