سەید حەكیم: كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی پەیامێكی چاكبوونەوەیە بۆ عێراق و فەریی ئابووری و دەروازەكانی هەناردەی نەوت گرنگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە شان\ێكی قەیڕانە نێودەوڵەتییەكان كرد و لەم دیدارە باسی پێشهاتە سیاسیی و ئەمنی و ئابوەری عێراقی كرد لەگەل پێشهاتەكانی ناوچەكە پاش كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانان كە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق بوون بەڕێگای ڕێكەوتن و لێكتێگەیشتن و ئەمەشی بە پەیامێكی چاكبوون بۆ عیراق وەسف كرد.
بەڕێزیان جەختی لەوە کردەوە کە عێراق دوای کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی ڕكابەری ئەمنی دەبێتەوە، کە پێویستی بە ئامادەکارییەکی تەواو و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک هەیە کە ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی تیرۆر خۆی نوێ بكاتەوە، ئەمە جگە لە پێویستی ناردنی پەیامی دڵنیاکردنەوە لە نێوان پێکهاتە عێراقییەکان و یەکگرتوویی ڕیزەکان و ڕەتکردنەوەی هەر قسەیەکی ڕەگەزپەرستانە یان تائیفی، سەید حەكیم جەختی لە سەر پێویستی بەردەوامبوون لە چارەسەرکردنی کێشەی چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت بەپێی کاتە دیاری كراوەكان کردەوە، بەمەرجێک کە مامەڵەکە هەر چەکێک لەخۆبگرێت کە وەسفەکەی “دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت” بگونجێت.
لەسەر ئاستی ئابوریش، سەماحەتی حەكیم ڕایگەیاند، عێراق ڕاستەوخۆ کاریگەری ڕووداوەکانی ناوچەکە بووە لە ئەنجامی دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنی بەردەوامی، جەختی لەسەر وەبەرهێنانی وانە لەم قەیرانە بە هەمەچەشنکردنی ئابووری و ڕزگارکردنی لە دەوڵەتی تاكە داهات، ئەویش بە هەمەچەشنکردنی شوێنەکانی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تۆڕێکی بۆرییەوە بەرەو هەردوو دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست هەروەها بە ئامانجکردنی بازاڕ و بەکاربەری نوێ بۆ نەوتی عێراق، و بەمەش هاوبەشی ئابووری نێوان عێراق و وڵاتانی جیهان بەهێزتر دەبێت.