سەید حەكیم چاوی بە ئەمینداری بەغدا دەكەوێت و گرنگی پێشخستنی خزمەتگوزاری و فرەكردنی داهات و چارەسەری قەڵەباڵخی و هەماهەنگی دەزگاكان دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بەبەڕێز ئەندازیار عەمار مووسا ئەمینداری بەغدا و لەم دیدارە باس لە پلانەكانی ئەمانەتی بەغدا بۆ پایتەخت لەم هەموو ڕووەكانەوە كرا.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی كردن لەگەڵ حكومەتە نێوخۆییەكان و وەزارەتەكان و دووپاتی كردەوەش كە گرنگە سەرچاوەكانی داهاتی ئەمانەتی بەغدا فروان بكرێن و تەنها پشت بە بودجەی دەوڵەت نەبەستن بەتایبەتی لەم دۆخە ناسكە ئابوورییەی ولات پێی تێپەڕ دەبێت و داواشی كرد بایەخ بە ناوچە سەوزەكان بدرێت و ڕێگای تازەش بكەنەوە بۆ ئەوەی كێشەی قەڵەباڵخی هاتووچۆ كەمتر بكرێتەوە.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم گرنگی پەیوەندیكردنی بە زانكۆ عێراقییەكان و دامودەزگای توێژینەوەكان كرد بۆ ئەوەی چارەسەری گونجاو بۆ كێشەكانی پایتەخت بدۆزنەوە و بە گرنگیشی زانی یاسای نوێ بۆ پێشخستنی كاری ئەمانەتی بەغدا تەشریع بكرێت..