سەید حەكیم چاوی بە ئەعرەجی دەكەوێت و گرنگی ئامادەباشی ئەمنی و ڕووبەڕووی ڕكابەرییە سیبرانییەكان و پاڵپشتی سەقامگیری نیشتمانی دووپات دەكاتەوە
بەڕیز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕیز قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئەمنی نەتەوەیی كرد و لەم دیدارەش باسی ئەو ڕكابەرییە ئەمنییانەی كرد كە دەوری عێراقییان داوە لەگەڵ چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەیان و دوور خستنەوەی مەترسی لەسەر یان بۆ ئەوەی سەقامگیری ئەمنی و كۆمەلایەتی بە پارێڕزراوی بمێنێتەوە.
هەروەها سەماحەتی داوای كرد بەرنامە و پلانەكان و توێژینەوەكان نوێ بكرێنەوە بۆ ئەوەی چارەی كێشەكان بكات پێش ئەوەی ڕووبدات، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە پاڵپشتی دامودەزگای ئەمنی هەبێت بەپێی دید و بیرۆكەكان بۆ پێشخستنی سروشتی دۆخی ئەمنی.
سەید حەکیم جەختی لەسەر پابەندبوون بەدەستوور کردەوە کە تێیدا هاتووە نابێت عێراق ببێتە دەروازەیەک یان بنکە و خاڵی دەستپێک بۆ هەڕەشە کردن لە وڵاتانی دراوسێ و تیشکی خستە سەر گرنگی کراوەیی عێراق بەڕووی هەمووان و ئارەزووی بۆ دامەزراندنی باشترین پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پاراستنی سەروەری نیشتمانی.
سەید حەكیم جەختی لەوە کردەوە کە ڕكابەری ئەمنی تا ڕادەیەکی زۆر بریتین لە ڕكابەری ئەلیکترۆنی و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێویستمان بە توانای بەرز و ڕاهێنان و پەرەپێدانی بەردەوام هەیە و جەختی لەسەر گرنگی سوود وەرگرتن لە وزەی گەنجان لەم بوارەدا كردەوە...