سەید حەكیم چاوی بە باڵیۆزی توركی دەكەوێت و گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان دووپات دەكاتەوە و پاڵپشتی ڕێڕەوی سیاسی بۆ كۆتایی پێهێنانی قەیڕانەكاتنی ناوچەكە دەكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕیز ئەنیل بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیا لە بەغدا كرد، لەم دیدارەش باس لە پەیوەنددی دوو قۆڵی و پێشهاتەكانی ناوچەكە كرا.
سەماحەتی جەختی لەسەر قووڵی پەیوەندی نێوان بەغدا و ئەنقەرە و گرنگی وەبەرهێنانی هاوبەشییەكان كرد بۆ پتەوكردنی و درێژە پێدانی و ئاماژەی كرد كە عێراق قۆناغێكی باشی بڕیوە بۆ ئەوەی داخرانی سیاسی نەهێڵێت و حكومەتی تازە پێك بهێنێت، هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەتی بەڕێز زەیدی بۆ پێكهێنانی حكومەتی تازە و جێبەجێكردنی شایستە دەستوورییەكان دەربڕی.
..
سەید حەكیم جەختی لەسەر گرنگی کۆتاییهێنان بە گرژییە بەردەوامەکانی ناوچەکە کردەوە و پشتیوانی خۆی بۆ ڕێڕەوی دانوستاندنەکان نوێکردەوە و دووپاتیشی كردەوە کە چارەسەری قەیرانەکانی ناوچەکە چارەسەرێکی سیاسییە، هەرچەندە زمانی گرژی و هەڕەشە بەرز ببێتەوە،.
هەروەها داوای لەوڵاتانی ناوچەکە کرد دەستپێشخەری بکەن بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕەکان لەهەموو بوارەکاندا..