سەید حەكیم چاوی بە سەركردەكانی ڕەوتی حیكمە لە خواروو كەوت و قووڵی پەیوەندی بە پرۆژەكەی دووپات كردەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی رەوتی حیكمە لە پارێزگاكانی خواروو كەوت و لەم دیدارە سەرەتا سەید حەكیم پێشوازی گەرمی لە ئامادەبووان كرد بەهۆی دوور ڕێگا و ماندوو بوونی زۆر تا گەیشتنیان بۆ شوێنەكە و دواتر گوتی ئەو جۆرە دیدارانە جێی دڵخۆشییە لەنێوان خۆشەویستانمان كە ڕۆڵەكانی پرۆژەكەن و گوتیشی پەیوەندی قووڵ هەیە بە پرۆژەكەی ڕەوتی حیكمە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەید حەكیم سەرەخۆشی خۆی دەربڕی بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام جەواد (د خ) و باسی زنجیرەیەک ئاستەنگی کرد کە ڕووبەڕووی ئیمام بوونەتەوە، چونکە ستەمکاران پێیان وابوو شەرمەزارکردنی بەس دەبێت بۆ لاوازکردنی پێگەی ئیمام، بەڵام ئیمام جەواد لە تەمەنی لاوێتیدا بە وەڵامە لۆژیکی و پراکتیکییەکانی سەریان لێ شێواند و ڕكابەرییەكەی کرد بە دەرفەتێکی درەوشاوە..
هەروەها یادی گەڕانەوەی شەهیدی میحراب (نهێنی پارێزراو بێت) بۆ نیشتمانەکەی باسكرد و ئەو هەڵوێستە نەمرانەی کە پێش گەیشتنی بە نەجەف ئەشرەف لەو پارێزگایانەی سەردانی کردبوو بەجێیهێشت و داوایکرد بە دڵێکی کراوەوە ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكان و هەڵمەتەکانی گومان ببنەوە و ڕوونی کردەوەش کە نە سەرکردایەتی و نە هێمایەك لەو هەڵمەتانە بەدەر نەبوون و ڕادەی ئامانج کردن ڕاستەوخۆ لەگەڵ قەبارەی کاریگەریدا دەگونجێت، ئەمەش ئەوە دەریدەخات کە قوتابخانەی شەهیدان بە قووڵی بینین و دووربینی دەناسرێتەوە..
. لە کۆتاییدا سەید حەکیم ستایشی هەموو ئەو لایەنانەی کرد کە بەشدارییان کردووە لەجێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکانی هەڵبژاردن و دەستوور، بەتایبەتی لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە هەستیارەی کە عێراق و ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕن، هەروەها دووپاتی كردەوە کەدیارترین دەستکەوتە بەدەست هاتووەکان دەستکەوتی ڕادەستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵاتە و گواستنەوەی ڕێکخراوە لە پێشترەوە بۆ دواتر. کە پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەت بەهێز دەکات و دامەزراوەكانیشی پتەوتر دەكات.