• سەید حەكیم داوای فرەكردنی دەروازەكانی ناردنە دەرەوەی نەوت و دەستپێكردن بە پرۆژەی ستراتیژی دەكات

    2026/ 05 /17 

    سەید حەكیم داوای فرەكردنی دەروازەكانی ناردنە دەرەوەی نەوت و دەستپێكردن بە پرۆژەی ستراتیژی دەكات


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز باسم محەمەد خزەیر وەزیری نەوت كەوت و سەرەتا پیرۆزبایی پێدانی متمانەی لە ئەنجومەنی نوێنەران لێكرد و دواتر هیوای خواست سەركەوتوو بێت لە باشكردنی دۆخی وەزارەتی نەوت.

    . کاک حەکیم لەکۆبوونەوەکەدا جەختی لەپێویستی تەواوکردنی پڕۆژەکان کردەوە بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندیدارن بەغاز و تەئکیدیشیکردەوە لەسەر گرنگی جەختکردنەوە لەسەر هەوڵە نیشتمانییەکان و پەرەپێدانی کارمەندانی نەوت و ناچارکردنی کۆمپانیاکان بۆ دامەزراندنی کرێکاری نیشتمانی لەبری کرێکارانی بیانی..

    هەروەها تەئکیدیشیکردەوە کە پێویستە وەزارەت گرنگی بەو خزمەتگوزاریانە بدات کە پێشکەش بەو ناوچانە دەکات کە کێڵگەی نەوت و گازی تێدا پێشکەش دەکرێت بەتایبەت ناوچەکانی باکووری بەسرە.

    لەكۆتاییدا بەڕێز حەکیم داوای تەواوکردنی پێکهاتەی یاسادانانی کەرتی نەوتی کرد کە لە سەرووی هەموویانەوە یاسای نەوت و گازە و جەختی لە گرنگی ڕۆڵی وەزارەت کردەوە لە داڕشتنی دیدێکی گشتگیر کە مافەکانی هەمووان بپارێزێت و یەکڕیزی نیشتمانی بەهێز بکات و هاوکات جەختی لەسەر هەمەچەشنکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن و سوود وەرگرتن لە قۆناغی ئێستا بۆ دەستپێکردنی پڕۆژە پەیوەندیدارەکان کرد...

    Related News