سەید حەكیم گرنگی ڕۆڵی هۆزە عێراقییەكان لە پاڵپشتی كردنی سەقامگیری وڵات دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز شێخ سەلمان ئەلعەلیاوی شێخی هۆزی ئەلبوعەلی بەڕێز كرد و سەماحەتی باسی پەیوەندی مێژوویی و هەڵوێستە نەمرەكان لەگەڵ ئەو هۆزە بەرامبەر دیكاتۆرییەتی كرد و لەگەڵ باسكردنی رۆڵی ئازایانەی رۆڵەكانی ئەم هۆزە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەهەموو جۆرەكانیەوە.
سەماحەتی جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی هۆزە عێراقییەکان کردەوە لەڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕكابەرییانەی ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە و ئاماژەی بەوەدا کە وڵات توانیویەتی بەسەر ئەو داخرانە سیاسییەدا زاڵ بێت، ئەویش بەهۆی هەوڵەکانی هێزە سیاسییەکان لەجێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێدا.
هەروەها سەماحەتی تیشکی خستە سەر گرنگی پارێزگای مەیسان و ڕۆڵی سەقامگیری تێیدا وەک پێشەکییەک بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی و پێویستی قەرەبووکردنەوەی گەلەکەی بۆ ئەو ئازارانەی کە لە ماوەی ساڵانی دیکتاتۆری و بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆدا بەسەریاندا هاتووە..