• سەید حەكیم داوا دەكات چارەسەری بەقۆناغ و ستراتیژی بۆ باشكردنی دۆخی زیقار پەیرەوی بكرێت

    2026/ 05 /19 

    سەید حەكیم داوا دەكات چارەسەری بەقۆناغ و ستراتیژی بۆ باشكردنی دۆخی زیقار پەیرەوی بكرێت


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز هەیسەم حەمدانی پارێزگاری زیقار كرد و حەمدانی باسێكی دۆخی خزمەتگوزاری و پلانەكانی بۆ پێشخستنی شارەكە پێشكەش كرد.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە خزمەتگوزاری گرنگی زۆری هەیە بۆ ژیانی هاوڵاتیان، داواشی كرد چارەسەری ڕیشەیی و جیدی لەسەر ئاستی قۆناغی و ستراتیژی بۆ باشكردنی دۆخی پارێزگاكە پەیرەو بكرێت..

    هەروەها سەماحەتی داوای كرد كامڵبوون لە ئاست لەنێوان پارێزگا و ئەنجومەنی پارێزگا هەبێت و گوتیشی گرنگە پەیوەندی لەگەڵ زانكۆكان و بەهرەمەندە زانستییەكان لە پارێزگاكە هەبێت بۆ ئەوەی لە پلان و بەرنامە و بەشداری لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو هەبێت و لە كۆتاییدا سەید حەكیم جەختی كردەوە لەسەر بایەخدان بە قەزا و ناحییە و ناوچە دوور دەستەكان بەوەی كە لە بواری گەشپێدان و خزمەتگوزاری بێبەش نەكرێن.

    Related News