سەید حەكیم جەخت لەسەر یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی و كار كردن لەسەر بەدەزگاكردنی دەكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆیدا لەبەغدا پێشوازی لە بەڕێز موحسن مەندەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانێتی ئەساس كرد، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا لەگەڵ تاوتوێكردنی چەند دۆسێیەكی گرنگی نیشتمانی.
. بەڕێز حەكیم لەکۆبوونەوەکەدا پشتیوانی حکومەتەکەی بۆ عەلی زەیدی دووپاتکردەوە و جەختی لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەت كرد كە بەشێوەیەک بێت کە لەگەڵ مەرجەکانی قۆناغی ئێستا بگونجێت و جەختی لەگرنگی هەڵبژاردنی وەزیری لێهاتوو کردەوە کە توانای بەڕێوەبردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و سەقامگیریی هەبێت.
هەروەها سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە چوارچێوەی هەماهەنگی یەكڕیز بێت بۆ ئەوەی پێگەی خۆی بەهێز بكات و پاڵپشتی ڕێرەوی سیاسی و چەسپاندنی سەقامگیری بكات، ڕوونیشی كردەوە كە چوراچێوەی هەماهەنگی نموونەیەكی گرنگە لە ئیدارەدانی قۆناغەكە و پالپشتی پرۆسەی سیاسی.