سەید حەكیم: پێگەی جوگرافی عێراق هەلێكی ئابووری ستراتیژی گەورەیە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز (وەهب ئەلحوسنی) وەزیری گەیاندن لە عیراق كرد و لەم دیدارە گوێبیستی دۆخی گواستنەوە لە عێراق بوو بەوەی كە هەلێكی ئابووری و ستراتیژی گەورەیە بەو پێیەی كە وڵات پێگەیەگی جوگرافی نایابی هەیە.
سەماحەتی لەکۆبوونەوەکەدا جەختی لەگرنگی گرنگی تیشک خستنە سەر کۆمپانیاکانی وەزارەت و گۆڕینی ئەو کۆمپانیایانەی زیانیان پێگەیشتووە بۆ کۆمپانیای قازانج بەخش كرد و دووپاتیشی كردەوە کەدامودەزگاکانی وەزارەتی گواستنەوە بەرەیەکی شارستانییانە و خزمەتگوزاری بە کوالیتی بۆ هاوولاتیانی عێراقی و گەشتیارانی دەرەوە پێشكەش دەكەن، هەروەها داوای گرنگیدان بە فڕۆکەخانەکان و تەواوکردنی پڕۆژە پەیوەندیدارەکانی كرد..
سەبارەت بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بەڕێز سەید حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە عێراق دەتوانێت ڕۆڵێکی سەرەکی لە بازرگانی جیهانیدا ببینێت، ئەویش لەڕێگەی ئەم پڕۆژە گەورەیەوە بەهۆی ئەو کات و ماندووبوونەی کە لە گواستنەوەی کەلوپەل لەنێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا هەیە و ئاماژەی بە گرنگی کاری یەکخراوی نێوان وەزارەت و حکوومەتە خۆجێییەکان کرد بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆژەکە..
لەكۆتاییدا سەماحەتی بایەخێكی زۆری بە بەندەری فاوی گەورە دا و جەختی كردەوە كە پێویستە پابەند بوون هەبێت سەبارەت بە قۆناغەكانی كاری ئەنجامدرا و لەگەڵ قۆناغەكانی و كردنەوەی پڕۆژەكە بە تەواوی لە كات و ساتی دیاری كراوی خۆیدا.