سەید حەكیم: كارەبا بنەمای گەشەپێدان و بەجووڵەخستنی كەرتەكانی بەرهەم هێنانە لە عێراق
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز ئەندازیاری كارەبا عەلی سەعدی وهەیب كرد، لەم دیدارە باس لە سروشتی كەرتی كارەبا لە عێراق كرا، لەگەڵ چۆنیەتی پێشخستنی بەشێوەیەك كە گەرەنتی ئەوە بكرێت كاتژمێرەكانی دابینكردنی كارەبا بۆ هاولاتیان بەپێی پێویستی ئەوان بێت.
سەماحەتی گوێبستی دیدی وەزیری كارەبا بوو لە بەڕێوەبردنی كاروباری وەزارەت و پلانەكانی ئێستا و داهاتوو بۆ چارەسەركردنی ڕكابەرییەكان كە ڕووبەڕووی دۆسێی ووزە دەبێتەوە، گوتیشی كارەبا بنچینەی سەرەكی گەشەپێدانە بۆ بەجووڵە خستنی كەرتەكانی دیكەی بەرهەم هێنان وەك كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان.
سەماحەتی سەید حەكیم داوای كرد چارەسەری كاتی و ستراتیژی بدۆزنەوە بۆ كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی كارەبا، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی هاریكاری كردن لەگەڵ كەرتی تایبەت و سوود وەرگرتن لە ئەزموونە سەركەوتوەكانی ئەم بوارە جگە لە بایەخدان بە دەزگاكانی گواستنەوە و دابەشكردن و بەكارهێنانی ژیرانەی كارەبا.
سەماحەتی جەختی لەسەر پێویستی بەدیهێنانی دادپەروەری لەدابەشکردنی وزە لەنێوان پارێزگاکاندا کردەوە و ئاماژەی بەگرنگی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتە خۆجێییەکان کرد بۆ دڵنیابوون لەسەرکەوتنی پلانەکانی وەزارەت هەروەها داواشی کرد که ڕێوشوێنی تایبەت به پارێزگای بەسرە بدرێت به هۆی ئەوەی به گشتی پێشکەشی به عێراق دەكات و هەروەها سروشتی کەش و هەوا گه گەرمەكەی له وەرزی هاویندا كرد.
لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی ئامادەكاری زوو بۆ وەرزی مانگی موحەرم و دابین كردنی پێداویستی عێراق لە تەزووی كارەبا لەم كاتەدا، دوپاتیشی كردەوە كە گرنگە پرؤژە زیندووەكان تەواو بكرێن بەتایبەتی پرۆژەكانی وزەی خاوێن كە ئەوەش دەبێتە هۆكاری سەقامگیری سیستەمی كارەبا و پاڵپشتی گەشەپێدانی بەردەوام لە وڵاتدا.