سەید حەكیم داوای ڕاگرتنی هەمیشەیی شەڕ و پتەوكردنی سەقامگیری هەرێمی لەڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان دەكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕیزعادل عەبدولمەهدی سەرۆكی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیران كرد، لەم دیدارە باسی پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە حكومەتی ئیستا ڕووبەڕووی ڕكابەری گەورە دەبێتەوە زە پێویستی بەوەیە كار بەپێی پێشینەی دیار بكرێت ئەوەش پێویستی لە پاڵپشتی هەیە، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە كابینەی وەزاری كەسانی كارامە و پاك لەخۆوە بگریت كە بتوانێت بەباشی كاری وەزارەكەی خۆی جێبەجێبكات، .
لەلایەكی دیكەوە، سەماحەتی حەكیم بەپرسیارێتی ناوچەكە و جیهانی خستە ئەستۆی ولاتانی جیهان و ناوچەكە بۆ ئەوەی فشار بكەن بۆ سەركەوتنی گفتوگۆیەكانی ناوچەكە و بەدی هێنانی ڕاگرتنی شەڕ بەشێوەیەكی هەمیشەیی لەسەر كۆماری ئیسلامی ئێران.