سەید حەكیم گرنگی بەشداریپێكردنی زانكۆكان و پسپۆران لە چارەسەری دۆسێی ژینگە دووپات دەكاتەوە
بەڕیز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەولەت چاوی بە بەڕێز سروە عەبدولواحید وەزیری ژینگەی عێراقی كەوت و لەم دیدارەدا سەماحەتی پیرۆزبایی پێدانی متمانەی ئەنجومەنی وەزیرانی لێكرد بەوەی كە وەك وەزیری ژینكە دەستبەكار بوو، كە ئەویش تاكە وەزیری خانمە لە كابینەی عەلی زەیدی.
لەم دیدارە، سەماحەتی داوای بایەخی زیاتری بە ژینگەی عیراق كرد بۆ ئەوەی ڕێژەی پیسبوونی كەم بكرێتەوە و ڕێگای لێ بگیرێت و جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت پلانی وەزارت جیدی بێت لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان، هەروەها گرنگی پاراستنی هەمەجۆری ئاژەڵ و ڕووەك و پاراستنی باس كرا لەگەڵ بابەتی هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتە خۆجێیەكان.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە كێشەكانی ژینگە لە عێراق هۆكاری زۆرە لەسەرووی هەموویانەوە شەڕەكان و پاشماوەكانیان لەگەڵ گۆرانی كەشوهەوا و كەمبوونی ئاستی ڕووبارەكان و جەنجاڵی شارەكان و دووپاتی كردەوەش كە بۆ چارەسەركردنی پێویستە پلانی ڕوون بەگوێرەی خشتەی دیاریكراو هەبێت بەبەشداری كەسانی پسپۆر لە زانكۆ وەزارەتەكان هەروەها بەپێویستی زانی هۆشیاری لەڕووی ژینگە زیاتر بكرێت لەگەڵ دیاری كردنی مەترسییەكانی پیسبوونی ژینگە لە وڵاتدا.