• سەید حەكیم: باشی ئیدارەدانی فرەیی پێگەی عێراق پتەودەكات و پردەكانی پەیوەندیش لەگەڵ جیهان بەهێز دەكات

    2026/ 05 /25 

    سەید حەكیم: باشی ئیدارەدانی فرەیی پێگەی عێراق پتەودەكات و پردەكانی پەیوەندیش لەگەڵ جیهان بەهێز دەكات


    لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ كەنیسەی كلدانی، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بە بەڕێز مار بۆلسی سێیەم بەتریاریكی سێیەمی نونا لەم دیدارە سەماحەتی پیرۆزبایی لێكرد بەبۆنەی دانانی وەك بەتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و هیوای سەركەوتنی لەكارەكەی بۆ خواست.

     سەید حەکیم دووپاتی کردەوە کە پێکهاتەی مەسیحی پایەیەکی دانەبڕاوی گەلی عێراقە و زیادکردنێکی بەنرخە بۆ کۆمەڵگا، هەروەها بەشدارییەکی بەرچاوی هەیە لە دەوڵەمەندکردن و فرەچەشنی کەلتووری عێراق.
    و ئاماژەی به وەشدا، فەرهەنگی سەرچاوەی هێزه بۆ عێراق، هەروەها بەریوەبەرایەتییە کاریگەرەكەی پێکهاته جۆراوجۆرەكانی دەگۆڕێت بۆ پردێك بۆ پەیوەندیكردن بە گەلانی ناوچەكه و جیهان، بەمەش پێگه و ئاماده بوونی عێراق لەسەر شانۆی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەهێزتر دەبێت. ..

    بەڕێز حەكیم لەكۆتاییدا بانگەوازی گەڕانەوەی خۆبەخشانەی لە برایانی مەسیحی نوێکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە عێراق چێژ لە ئاسایش و سەقامگیری وەردەگرێت، هاوکات ڕۆڵی بەهرەمەندەكان لە تاراوگە و بەشداری چالاکانەیان لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی گەشەپێدان لە وڵاتەکەدا بەرز نرخاند..

    Related News