سەید حەكیم جەخت لەقۆستنەوەی پێگەی جوگرافی واست بۆ گەشەپێدانی زیاتر دەكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕیز عەلی حەسەن سەلیمۆن پارێزگاری واست و بەڕێز عادل محەمەد كازم و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و ئەندامانی ئەنجومەنەكە كرد.
.
ئامادەبووان بە بۆنەی جەژنی قوربان سڵاویان ئاڵوگۆڕ کرد و باسیان لە دۆخی خزمەتگوزارییە گشتیەکان لە پارێزگای واست و ڕێگاکانی پشتیوانیکردنی کرد. سەید حەکیم جەختی لە گرنگی ئەم پارێزگارە کردەوە بەهۆی ئەو سوودە زۆرانەی کە هەیەتی، بەو پێیەی نوێنەرایەتی پەیوەندییەک دەکات لە نێوان پارێزگاکانی باشوور و بەغدای پایتەخت، جگە لە سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ فوراتی ناوەڕاست و پارێزگاکانی دیالە، ئەمەش وایکردووە ببێتە دڵ و ناوەندی عێراق..
بەڕێزیان جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی حکومەتە ناوخۆییەکان لە پارێزگاکانی خۆیان کردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمە تەنها بە پێدانی دەسەڵاتە دەستوری و یاساییە تەواوەکانیان بەدی دێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتە خۆجێیەکان لە پەیوەندی ڕاستەوخۆدان لەگەڵ هاوڵاتیان، و دەسەڵاتەکان دەبێت لەگەڵ ڕكابەرییەكان هاوتا بن.
..
لەكۆتاییدا سەماحەتی ئاماژەی بەوەدا کە واست پارێزگایەکی خاوەن توانای هەمەچەشنە، پارێزگایەکی کشتوکاڵی، نەوت، پیشەسازی و گەشتیارییە و خاوەنی دەروازەی سنوورییە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەها داوای وەبەرهێنانی لەم سوودانەدا کرد بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و هاندانی کەرتە بەرهەمدارەکان، بەڕێزیان جەختی لەسەر پێویستی سەقامگیری لە حکومەتە ناوخۆییەکاندا کردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی سەرەکی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی دەستکەوتەکان...