• سەید حەكیم بۆ شاندێكی ئەوروپی : فرەیی عێراق سەرچاوەی هێز و دەوڵەمەندكردنی ناسنامەی نیشتمانییە

    2026/ 06 /01 

    سەید حەكیم بۆ شاندێكی ئەوروپی : فرەیی عێراق سەرچاوەی هێز و دەوڵەمەندكردنی ناسنامەی نیشتمانییە


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی چاوی كەوت بە شاندێكی ئەوروپی ئاست بەرز كە پێكهاتبوو لە چەندین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی چەندین ولات و چەندین رۆژنامەنووس و چالاكوانی پسپۆر لە بواری پێكهاتەكان.
    شاندەكە پێكهاتبوو لە بەڕێز سیورور سكالە سیاسەتمەدار و نووسەر و رۆژنامەنووس لە دورگەكانی ڤارۆ كە سەر بە دانیماركە لەگەڵ دكتۆر كیم هارتزرنر پزیشكی دانیماركی و مستەر نیلز بیركیموزە رۆژنامەنووس و میدیاكاری دانیماركی و چالاكوان لە بواری مرۆیی، لەگەڵ بەڕیز بیرگر ئۆرسۆن
    سیاسەتمەداری ئیسلەندی و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ عەسان ساكا چالاكوانی عێراقی و شوان سەباح بەرێوەبەری ڕكخراوی ڕێزان بۆ گەشەپێدان لەم دیدارە باس لە دۆخی پێكهاتەكان كرا، لەم دیدارە سەماحەتی گوتی پێكهاتەكان لە عێراق سەرچاوەی دەوڵەمەندبوونی ڕاستەقینەی كەلتووری عێراقن، ئەوان بە ژمارە ناپێورێن بەڵكو بە كاریگەری و رۆڵیان لە كۆمەڵگەی عیراقیدا، .

    سەید حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە عێراق خاکی فرەچەشنییە و هێزەکەی لەم فرەچەشنییەدایە. ناوبراو داوای کرد کە ئەم فرەچەشنییە بە ژیرانە بەڕێوەبچێت بە گۆڕینی پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی عێراق بۆ پردی ئاڵوگۆڕی کولتووری کە عێراق بە ژینگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە دەبەستێتەوە، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، سەماحەتی بانگەوازی خۆی دووپاتکردەوە بۆ داخستنی مەلەفی سەر ئاوارە و ڕەخساندنی هەلومەرجی گونجاو بۆ گەڕانەوەیان بۆ شار و گوندەکانیان...
     

    Related News