• سەید حەكیم پێویستی پاڵپشتیكردنی جووتیاران و پاراستنی مافە رەواكانیان دووپات دەكاتەوە

    2026/ 06 /02 

    سەید حەكیم پێویستی پاڵپشتیكردنی جووتیاران و پاراستنی مافە رەواكانیان دووپات دەكاتەوە


    لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای نەجەفی پیرۆز، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە كۆمەلێك جووتیاران كرد و سەرەتا پیرۆزبایی جەژنی غەدیری لێكردن و دواتریش دووپاتی كردەوە كە نەجەف بۆ عێراق واتای زۆری هەیە.

    لە میانی دیدارەکەدا، سەید حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە عێراق لە ئەنجامی ڕووداوەکانی ناوچەکە و داخستنی گەرووی هورمز ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەتەوە، ڕوونیشیکردەوە، عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە بەڵام بەهۆی کاردانەوەی ئەو ڕووداوانە بەدەست کەمی نەختینەییەوە دەناڵێنێت.

    سەماحەتی حەکیم پێویستی پێدانی هەقی جووتیارانی دووپاتکردەوە، بە پێشینەیەكی هاوتای لەگەڵ مووچەی فەرمانبەران وەسفكرد، هەروەها داوای کرد پشتگیریان بکەن بە ڕشێنەر و تۆو و ئامێری مۆدێرن، هەروەها بیر لە نرخی بەرهەمەکان بکرێتەوە کاتێک دۆخی ئێستا تێپەڕێ، هەروەها جەختی لە ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە پێشێلکارییەک کردەوە بۆ سەر جووتیاران کە داوای مافە ڕەواکانیان دەکەن..

    Related News