• سەید حەكیم: عێراق پێویستی بە هاوبەشی ئابووری و متمانەیە بۆ پاڵپشتی گەشەپێدان

    2026/ 06 /02 

    سەید حەكیم: عێراق پێویستی بە هاوبەشی ئابووری و متمانەیە بۆ پاڵپشتی گەشەپێدان

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە میوانخانەی سەهل ئال نەجم ئال عبەدوڵڵا ئەلزورفی شێخی هۆزی ئەلزەرقات چاوی كەوت بە كۆمەلێك شێخ و پیاوە دیارەكانی پارێزگای نەجەفی ئەشرەف ، سەماحەتی پیرۆزبایی جەژنی غەدیری لێكردن، بەوەی كە زۆر مانابەخشە و بەڵگەیە بۆ بەستنەوەی نەتەوە بە ڕاگەیاندنی پەیامی ئیلاهی.

    لە میانی دیدارەکەدا بەڕێز حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بارودۆخێکی سەختی تێپەڕاندووە کە وایکردووە زیاتر خۆڕاگر بێت بەرامبەر بە ئاستەنگەکان، ئاماژەی بەوەشکرد کە فرەچەشنی هێزێکە ئەگەر بە باشی بەڕێوەبچێت، هەروەها پێداچوونەوەی بە ئاستەنگە سیاسییەکانی ڕابردوو و ئەو بنبەستە کرد کە وڵات تووشی بوو، ڕوونیکردەوەش کە جیاوازیەکان لە چوارچێوەی دەستووری و یاساییدا لە ڕێگەی کێبڕکێی ئاشتیانەدا ماونەتەوە، ئەمەش بووە هۆی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانی نوێ- پرۆسەیەک کە ڕەنگدانەوەی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و چەسپاندنی دیموکراسییە، هەروەها کاندیدکردنی کەسایەتییەکی گەنجی خاوەن باگڕاوندی ئابووری...

    سەید حەکیم باسی لەو ڕكابەرییانە کرد کە لە ئەنجامی شەڕی بەردەوامدا ڕووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە و هیوای خۆی دەربڕی کە گفتوگۆکان ببێتە هۆی چارەسەری هەمەلایەنە و دادپەروەرانە، هەروەها ئاماژەی بە کاریگەری داخستنی گەرووی هورمز و وەستانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق کرد و ڕوونیشیکردەوە کە وڵاتەکە تووشی قەیرانی نەختینەیی بووە کە پێویستی بە تێگەیشتنێکی هەمەلایەنە هەیە لە دەرئەنجامەکانی، سەماحەتی بانگەوازی دابینكردنی پێشەكی بۆ مووچە و جووتیاران و بەڵێندەرانی دووپاتکردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی ئەوان لە هاندانی ڕۆیشتنی سەرمایە و ڕەخساندنی هەلی کار...

    سەید حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە قەیرانەکە مەترسییەکانی پشتبەستن بە نەوت ئاشکرا دەکات، هەروەها داوای بوژاندنەوەی کەرتە بەرهەمدارەکانی كرد وەك کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای سەردەمییەوە، بەڕێزیان جەختی لەسەر گرنگی دروستکردنی متمانە کردەوە بۆ دامەزراندنی هاوبەشی بنیاتنەر، هەروەها ستایشی هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی له بارەی سنووردارکردنی چەك بۆ دەوڵەت کرد، وەك بەڕامبەر بانگه وازی دەستەڵاتی باڵای ئایینی له جێبه جێکردنی یاسای هێزەكانی کۆکردنەوەی جەماوەری و دەستووری عێراق..

    Related News