• سەید حەكیم كەرتی كشتوكاڵ پێشینەی كارەكانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییە ئابوورییەكان

    2026/ 06 /03 

    سەید حەكیم كەرتی كشتوكاڵ پێشینەی كارەكانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییە ئابوورییەكان

    .
    سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بەكۆمەڵێك جوتیارانی پارێزگایەكە كەوت و لەم دیدارە باسی پەیوەندی مێژوویی نێوان خانەوادەی حەكیم لە مەرجەعی باڵا ئیمام حەكیمەوە (نهێنی پارێزراو) بێت لەگەڵ باڵیۆزی مەرجەعیە و شەهیدی میحارب و عەزیزی عێراق و پیرۆزبایی هاتنی جەژنی غەدیری لە هەمووان كرد.

    بەڕێز حکیم ستایشی ئەو پەرەسەندنی جۆرییەی کرد کە ڕووی دا لە دۆخی کشتوکاڵ لە پارێزگای موسەننا ،هەروەها ئاماژەی بە دەستپێشخەری ڕەحاب موسەننا کرد کە ئامانجی گۆڕینی پارێزگاکەیە بۆ مۆدێلێکی کشتوکاڵی یەکپارچە بوو. لە ڕووی ئابوورییەوە، سەماحەتی دانی بەوەدانا کە عێراق بەهۆی ڕووداوە خێرای ناوچەییەکانەوە زیانی پێگەیشتووە و هەناردەی نەوتییەکەی کەمبۆتەوە، و جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە کە جوتیاران هەمان ئەولەویەتیان هەیە کە فەرمانبەران و خاوەن مووچەی بەڵێندەران هەیانە، بەهۆی ئەو ڕۆڵە سەرەکیانەی کە لە دابینکردنی دەرفەتی کار و بەردەوامخستنی پێکهاتەی بەرهەمهێنان هەیانە.
    سەماحەتی حەكیم داوای كرد بەدواچوون بۆ هەموو گەورە گەندەلان بكرێت و لەسەرە گەورەكان بدرێت بێ وەستان و داواشی كرد دۆسێی ئاوڕشێنە تایبەتەكانی جۆتیارانیش چاك بكرێت، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی گرنگە وەبەرهێنانی كشتوكاڵی لە گوندەكان ببێتە كارێكی سەرەكی بۆ ئەوەی هەلی كار دابین بكرێت و سەقامگیری تێدا زامن بكرێت.
    .سەماحەتی لەكۆتایی قسەكانیدا گوتی دەوڵەت بازرگان نییە بەڵكو سەرپەرشتیاری بەرژەوەندییە گشتییەكانە و جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی پرۆسەی كشتوكاڵی گرنگی زۆریشی هەیە و قازانجیشی بۆ خاوەن پرۆژەكان هەیە.
     

    Related News