• سەید حەكیم گرنگی بەردەوامبوونی چاكسازی ئابووری و پاراستنی سەقامگیری دارایی دووپات دەكاتەوە

    2026/ 06 /09 

    سەید حەكیم گرنگی بەردەوامبوونی چاكسازی ئابووری و پاراستنی سەقامگیری دارایی دووپات دەكاتەوە


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی هاوپەیمانێتی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان، لەم دیدارەش باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و هەوڵەكانی حكومەت كرا بۆ ئەنجامدانی چاكسازی ئابووری و تیپەڕكردنی قەیڕانی دارایی.

    بەڕێزیان جەختی لە پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ دەستەبەرکردنی توانای بەردەوامی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سەبارەت بە خەرجییە جەوهەریەکان کردەوە،هەروەها داوای تێگەیشتنی لە بارودۆخی ئێستا و کاردانەوەکانی شەڕی بەردەوامی ناوچەکە لەسەر عێراق کرد.
    هەروەها بەڕێزیان جەختی لە پێویستی تەواوکردنی کابینەی حکومەت کردەوە و داوای لە فراكسیۆنە سیاسییەکان کرد کە بەشداری گفتوگۆی بنیاتنەری زیاتر بکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجی خوازراو، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، سەید حەكیم پاڵپشتی خۆی بۆ قۆرخکاری دەوڵەت لەسەر بەکارهێنانی هێز دووپاتکردەوە، دەستخۆشی لەو لایەنانە کرد کە بە شێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی ئەم ڕێبازەیان داوەتەوە، هەروەها جەختی لە گرنگی پاراستنی سەقامگیری بەدەست هێنراو و هەنگاونان بەرەو پێشەوە بەرەو گەشەسەندنی هەمەلایەنە و بەردەوام کردەوە..

    Related News