• سەید حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی توركی پەیوەندی دوو قۆڵی تاوتوێ دەكات و بانگشەی ڕاگرتنی شەڕی ناوچەكە دەكات

    2026/ 06 /10 

    سەید حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی توركی پەیوەندی دوو قۆڵی تاوتوێ دەكات و بانگشەی ڕاگرتنی شەڕی ناوچەكە دەكات


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لەنووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز ئەنیل بۆرا ئەنانی باڵیۆزی توركیا لە عێراق كرد، لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆلی نێوان هەردوو ولاتی دۆست و دراوسێ و چۆنیەتی پێشخستنی ئەم پەیوەندییە كرا كە بەشێوەیەك بێت خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو لا بكات.

    سەماحەتی باسی گرنگترین ئەو تەگەرانە كرد كە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە و دووپاتی كردەوەش كە ڕكابەری ئابووری لەپێشەنگی ئەو ڕكابەرییانەیە كە ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە، ڕوونیكردەوەش كە عێراق توانا و سامانی گەورەی هەیە بەڵام بەدەست كەم پارەیی دەناڵێنێت بەهۆی شەڕی ناوچەكە و داوای كرد سەرچاوەكانی داهات فرەبكرێت و دەروازەكانی ناردنە دەرەوەی نەوتیش زیاتر بكرێت لەسەر دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی سەید جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە فرەكردنی ئابووری پێویستی بە جووڵە خستنی كەرتەكانی وەبەرهێنان هەیە لەسەرووی هەموویان كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیای سەردەم بۆ ئەوەی خزمەتی گەشەپێدان بكرێت.
    .. سەبارەت بە پێشهاتە ناوچەییەکان، بەڕێز حەكیم بانگەشەی خۆی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ناوچەکە و گەڕاندنەوەی سەقامگیری دووپاتکردەوە، گەلانی جیهانی لە ڕووی مێژوویی و ئەخلاقییەوە بە بەرپرسیار زانی لە کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بەم ململانێیە، کە ئێستا کاردانەوەکانی بۆ تەواوی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی درێژدەبێتەوە.
     

    Related News