لەسەردانەكەی بۆ واسیت ..سەید حەكیم چاوی بە حكومەتی نێوخۆیی و سەركردە جێبەجێكارەكان دەكەوێت
پارێزگای واسیت سێیەمین وێستگەی سەماحەتی سەید حەكیم بوو سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت بەڕێزیان چاوی كەوت بە پارێزگار عەلی حەسەن سلیمۆن و هەردوو جێگرەكەی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزا دكتۆر عادل محەمەد كازم و چەندین سەركردەی ئەمنی و بەڕێوەبەری چەندین دەزگای حكومی.
. بەڕێز سەید حەکیم ڕۆڵی مێژوویی پارێزگای واسیتی بەرز نرخاند و تیشکی خستە سەر ڕەهەندە کشتوکاڵی و بازرگانی و ئابووری و نەوت و گەشتیاری و خێڵەکییەکانی ئەو پەیوەندییە نزیکانەی نێوان واست و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ئیمامی حەکیم (خوای گەورە گیانی پیرۆز بکات) ، سەماحەتی داوای پشتیوانی لە واست و پتەوکردنی یەکگرتوویی ناوخۆی کرد، ڕوونیکردەوەش كە عێراق بە قۆناغێکی ناوازەدا تێدەپەڕێت کە بەهۆی لێکەوتەکانی شەڕەوە كە سەپێنراوە، کە بەهۆیەوە هەناردەکردنی نەوتی ڕاگرتووە و بووەتە هۆی دابەزینی داهاتەکانی.
سەید حەكیم هیوای خۆی بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ و گەیشتن بە ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە دوای پەرەسەندنی ئەم دواییە دەتوانێت هێزێکی بزوێنەر بێت بەرەو ڕێكەوتن.
سەبارەت بەدۆخی دارایی بەڕێز حەکیم جەختی لە گرنگی تێگەیشتن لە دۆخی دارایی ئێستای لە هەمان کاتدا جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پێدانی پێدانی مووچە پێویستە لەپێشینەی كارەكان بێت، داواشی کرد پاڵپشتی جووتیاران و بەڵێندەران بکرێت، ڕوونیشیکردەوە، جووتیاران بەشداری دەکەن لە بەرهەمی ناوخۆیی و ڕەخساندنی هەلی کارکردن، و وەرگرتنەوەی زەوی، هاوکات بەڵێندەران بە دامەزراندنی کرێکاران و جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە کە خزمەت بە هاووڵاتیان دەکەن، بارگرانی لەسەر حکومەت کەم دەکەنەوە، هەروەها جەختی لە گرنگی پشتگیریکردنی ئەو پڕۆژانە کردەوە کە ڕێژەی تەواوبوونیان بەرزە بۆ ڕێگریکردن لە وازهێنانیان.
.
. بەڕێزیان ڕوونیکردەوە کە عێراق قەیرانە ئەمنی و سیاسییە جددیەکانی تێپەڕاندووە، بەڵام ڕكابەری ئەمڕۆ بە پلەی یەکەم ئابوورییە، داوای هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی ئابووری نیشتمانی کرد لەڕێگەی کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان، و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی بەکارهێنانی ئەم قۆناغە کردەوە بۆ گواستنەوە لە ستایلی دەوڵەتی تاكە داهات بۆ ئابوورییەکی بەرهەمدار و هەمەچەشن.
..
بەڕێز حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە عێراق لە بنبەستێکی سیاسی دژوار و ئاڵۆزی پەڕیەوە، هەروەها بە سەرکەوتوویی هەڵبژاردنی سێ سەرۆکایەتییەکەی ئەنجامدا و زیاتر لە کاندیدێکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لە هەلومەرجێکی زۆر دژواردا پێشکەش کرد و بە دانانی بەڕێز ئەلزەیدی گەیشتە لوتکە، گوتیشی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لە عێراق دیاردەیەکی ناوازەیە لەسەر هەردوو ئاستی ناوچەیی و مێژوویی..
.
لە کۆتاییدا سەید حەكیم داوای دادپەروەری و بەڕێوەبردنی دروستی سامانی گشتی بەپێی گرنگی کرد و هیوای خۆی بۆ پەسەندکردنی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان دەربڕی کە دەسەڵاتی یاسادانان بە حکومەتە ناوخۆییەکان و پەراوێزێکی فراوانتر لە بەڕێوەبردنی داهاتە داراییەکانیاندا دەبەخشێت.
هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ واسیت دووپاتكردەوە و گوتی کە قەیرانی دارایی ئێستا تازە نییە و عێراقیش بەسەریدا زاڵ دەبێت، هەروەک چۆن ڕكابەری سەختتری تێپەڕاند ئینشائەڵڵا...