سەید حەكیم لە كارگەی ڕستن و چنینی واسیت: پیشەسازی دەروازەیەكە بۆ چوونە دەرەوە لە ئابووری تاك داهات و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆش پێویستە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت سەردانی كارگەی ڕستن و چنینی واسیتی كرد و لەم سەردانە مەیدانییەش سەماحەتی حەكیم گوتی پیشەسازی مەرجێكی سەرەكییە بۆ جێهێشتنی دەوڵەتی تاك داهات كە چاوەڕێی قازانجی ئامادە بكات بۆ ئابوورییەكی بەرهەم هێن و فرە، گوتیشی پێویستە پێداچوونەوەی گشتی بۆ بۆ كەرتی پیشەسازی بكرێت و لەڕووی چۆنیەتی بەڕێوەبردن و سیستەمی كاركردن و چاكسازی ئیداری و دەستەڵات پێدان، سەماحەتی گوتی پێویستە دوڵەت كڕیاری یەكەمی ئەو بەرهەمانە بێت و پێوستە تایبەتمەندی هەبێت بۆ بەرژەوەندی كرێكارانی كارگەكان بۆ ئەوەی بەرهەم زیاتر بێت و پارێزراو بێت لە ڕكابەری بەرهەمی دەرەكی.