سەید حەكیم: تەواو كردنی حكومەت پێویستی بە ڕەزامەندی هەیە لەسەر ئەو وەزیرانەی بە كارامەیی و دەستپاكی ناسراون
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی كەوت بە بەڕێز ئەحمەد ئەسەدی سەرۆكی ڕەوتی سۆمەریوون، لەم دیدارە باسی تازەترین پێشهاتی سیاسی لە عێراق كرا و لەسەرووی هەموویان دۆسێی تەواوكردنی پێكهێنانی حكومەت.
هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی گفتوگۆیە سیاسییەكان لە نێوان هەموو لایەنەكان هەبێت بۆ دیاریكردنی وەزیری كارامە و دەستپاك بۆ ئەوەی كابینەی وەزارییەكە تەواو بكرێت.
هەروەها سەماحەتی سەید حەكیم پالپشتی خۆی بۆ هەنگاوەكانی حكومەت لە نەهێشتنی گەندەڵی دووپاتكردەوە و گوتیشی گرنگە دۆسێیە گەورەكان لەم بوارە بكرێنە ئامانج.