سەید حەكیم: ڕاگرتنی هەموو پێكهاتەكان بنەمایەكی سەرەكی چەسپاندنی سەقامگیری سیاسییە لە دیالا
بەرێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بە بەڕێز عەدنان محەمەد ئەلشەمەری لەم دیدارە باس لە دۆخی خزمەتگوزاری لە شارەكە كرا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە بایەخ بە قەزا و ناحیەكان بدرێت، كار لەسەر جیبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەكات بەتایبەتی ئەوانەی بەڕێژەیەكی زۆر جێبەجێكراون.
هەروەها بەڕێزیان جەختی لە گرنگی چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی لە پارێزگای دیالە کردەوە و ڕوونیکردەوە کە ئەمە دەتوانرێت لە ڕێگەی گشتگیری و کراوەیی بەڕووی هەموو گروپەکاندا بەدەستبهێنرێت، هەروەها داوای بەکارهێنانی شارەزایی زانستی و زانکۆکان دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ ئەو قەیرانە چارەسەرنەکراوانەی کە ڕووبەڕووی پارێزگاری دیالە دەبێتەوە...
هەر لەم بارەیەوە، سەید یحەکیم جەختی لە گرنگی پێدانی دەسەڵاتە دەستووری و یاساییە تەواوەکانیان بە حکومەتە خۆجێییەکان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە دیالە پارێزگایەکی کشتوکاڵی و نەوتی و پیشەسازییە، هەروەها دەروازەی سنووری هەیە، هەر بۆیەش پێویستە ئەم توانا گەورانە وەبەرهێنانی بۆ بکرێت بە پاڵپشتیکردنی حکومەتی خۆجێی و بەرزکردنەوەی تواناکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی...