سەید حەكیم لە میوانخانەی شێخ حەمید ئەلشەوكە چاوی بە پیاوە دیارەكانی ئەنبار دەكەوێت
لەمیوانخانەی شێخ حەمەید ئەلشەوكە،بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی بە كۆمەڵیك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی بو زیاب و چەند هۆزێكی ئەنبار كەوت و لەم دیدارە گوتی پارێزگای ئەنبار سەنگێكی كۆمەڵایەتی گەورەی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەكی هەیە.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ئەو سەردانە پاش پێكهێنانی حكومەتی تازە هاتوە و لە سایەی شاڕەوە كە باڵی بەسەر چەندین وڵان كێشاوە یەك لەوانەش عێراقە، بەتایبەتی لەگەڵ پشتبەستنی عێراق بەنەوت بۆ بودجە و هیوای خواست ئەو قەیڕانە تێپەڕ بكرێت و پەیوەندی عێراقیش لەگەڵ دەروبەرو نێودەولەتی باشتر بێت.
بەڕێزیان ئاماژەی بەوەکرد کە پێشكەوتنی شارەکان بە داهاتی ئێستا بەدی ناهێنرێت، بۆیە داوای هێنانی وەبەرهێنانی بیانی کرد بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم ڕكابەرییە یەکێکە لە گرنگترین ئامانجەکانی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ ئەمریکا، جەختیشی لەوە کردەوە کە وەبەرهێنان و هاتنە ناوەوەی کۆمپانیا بیانییەکان واقیعی ئابووری باشتر دەکات، هەلی کار دەڕەخسێنێت، هەروەها تۆڕی بەرژەوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە، واتە پاراستنی عێراق و بەهێزکردنی هەڵوێست، جەختکردنەوە لەسەر کراوەیی عێراق بەرامبەر بە ژینگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و لەخۆگرتنی هەمووانە.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە، كە بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت پێویستی بە دەروازەكانی فرۆشتنە بەڕێگەی بۆڕی بۆ ولاتانی سەر هەردوو دەریای سوور و ناوەڕاست پاشان فرەكردنی بازاڕەكان و لەڕێگەی هاوبەشی ئابووری و ڕوونیكردەوەش كە زەیدی پیاوێكی بێزنس مانە و هاتنی گونجاوە لەگەڵ ئەو ڕكابەرییە ئابووریانە لەولات و داوای پاڵپشتی حكومەتی چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و سنوورداركردنی چەك بەدەستی دەوڵەت.