سەید حەكیم داوا لە گەنجان دەكات دەستپێشخەری بكەن بۆ پێشخستنی تواناكانیان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی نەوەكان
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەولەت باسی گرنگی كامڵ بوونی لەنێوان نەوەكان كرد و داوای لە لاوان كرد دەستپێشخەری بكەن و توانای خۆیان پێشبخەن و لەهەمان كاتیشدا سوود لە ئەزموونی خاوەن تاقیكردنەوە و كەسی بەهرەمەند وەربگرن، هەروەها جەختی كردەوە لە پێویستی فرەكردنی ئابووری عێراق و نەهێشتنی گەندەڵی و چاككردنی سیستەمی بانكی.
ئەوە لەكاتی دیداری سەماحەتی حەكیم بوو لە دیوانی بەغدا كە كۆمەڵێك نوخبە و لاوی بەهرەمەند ئامادەی بوون، سەماحەتی پرسەی بەبۆنەی چلەی ئیمامی حوسێن و یادی كۆچی دوایی پێغەمبەری مەزن(د خ) دووپات كردەوە و ستایشی چلەی كرد و بە گەورەترینی هەموو جیهانی وەسفكرد لەڕووی كاتی سالانە وبەخشیندا، ڕوونیشی كردەوە ئەوە بووەتە ناونیشانی دڵباشی عیراقییەكان و رەوشتی بەرز و پیاوەتییان جگە لەوەی كە دیاردەیەكی مرۆییشە.
لاوان كۆلەكەی نیشتمانن.
سەبارەت بە لاوان، بەڕێز حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە لاوان بڕبڕەی پشتی میللەتن، بە لەبەرچاوگرتنی ڕێژەی بەرزیان لە کۆمەڵگەی عێراقیدا، داوای وەبەرهێنان لە تواناکانیان کرد و بەكۆڵەكەی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوەی وەسفكردن، گوتیشی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران و چەندین بەرپرسی دیكەی لاو هەلی خۆیان وەرگرتوە و توانوویانە بیسەلمێنن كە توانای خزمەتكردنی زۆر باشیان هەیە، گوتیشی لاوان هەلی خۆیان وەرگرتووە .
تەكاموڵی نەوەكان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونەكان
سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت جەختی لە گرنگی یەکگرتنی نەوەکان لە نێوان گەنجان و پیشەگەرە بەئەزموونەکاندا کردەوە و ڕوونیکردەوە کە ئەم یەکگرتنە نوێنەرایەتی شێوازێکی ژیان و پراکتیکێکی دامەزراو دەکات لە هەموو لایەنەکانیدا، هەروەها دووپاتی كردەوە كە پێویستە سود وەرگرتن هەبێت لە ئەزموونی پسپۆڕان و ئەوانەی شارەزایی و لێهاتوویی هەیە، هاوکات پەسەندکردنی یەک ستانداردی بۆ ڕەوانەکردنی فەرمانبەران بۆ خانەنشینی ڕەتکردەوە و داوای لە گەنجان کرد، لە بەرامبەردا، دەستپێشخەری بکەن دوای ڕاهێنان و گەشەپێدان، و کار لەسەر بەرزکردنەوە و باشكردنی تواناکانی خۆیان بکەن.
قەیڕانی ئابووری هەلێكە بۆ فرەیی ئابووری
سەبارەت بە دۆخی ئابوریشدا سەید حەكیم ڕوونی کردەوە کە عێراق بە قۆناغێکی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕێت لە ئەنجامی وەستانی هەناردەکردنی نەوت، ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی مووچە خەمی سەرەکی دەوڵەتی عێراق و دەسەڵاتی جێبەجێکردنەکەیە، جگە لە پێویستی بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ و بەڵێندەرایەتی، بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی ئەوان لە هاندانی ئابووری....
سەماحەتی هیوای خواست دۆخی ناوچەكە بەرەو باشی بڕوات لەسایەی ئەو فشارەی گەرووی هورمز خستوویەتە سەر ئابووری جیهان و داواشی كرد سیستەمی بانكی چارەسەر بكرێت.
دووپاتیشی كردەوە كە ئەو قەیرانەی ئێستا هەیە هەلێكە بۆ فرەكردنی دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوت بەرەو هەردوو دەریاری ناوەراست و سوور، هەروەها دەبێت لە دەوڵەتی یەك داهات دوور بكەوینەوە و بەرەو ئابوورییەكی فرە برۆین كە پیشەسازی و كشتوكال و گەشتیاری و تەكنەلۆژیا ڕوونیشی كردەوە كە ئەوانە وایان كردوە كەسایەتییەكی شایستە بۆ ئەنجامدانی ئەو كارانە ڕابسپێرین.
ئازادی بڕیاری عێراق و دوور كەوتنەوە لە تەوەرەكان
لەڕووی سیاسییەوە سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە بەرژەوەندی عێراق لەوەدایە بڕیاری سەربەخۆی سیاسی هەبێت و لەسەر هەموو تەوەرەكان كراوە بێت.
سەبارەت بە گروپە چەکدارەکان، سەماحەتی حەكیم جەختی لەسەر پێویستی سەیرکردنیان کردەوە کە وەک گروپێک شەهید و قوربانییان داوە بۆ بەرگریکردن لە عێراق لە دژی داعش، بە ئاماژەدان بە وێنەی شەهیدان کە شەقامەکانی شارەکانی عێراق پڕ دەکەنەوە، بەڕێز سەید حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە عێراق ڕكابەری ئەمنیی تێپەڕاندووە و نزیکە لە کۆتایی ئەرکی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەسەر خاکەکەی، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دووپاتیشیکردەوە کە پرسی چەک لە چوارچێوەی هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەریدا چارەسەر دەکرێت، بەڕێزیان گوتیشی زەروورەتی چارەسەرکردنی پرسی چەک لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و یەکەمایەتی دان بە بەرژەوەندی گشتی لەسەر بەرژەوەندی تایبەت، هەروەها جەختی لە گرنگی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەردەوامبوون لەسەر ئەم ڕێگایە کردەوە، هەروەها سەماحەتی هۆشداری دا لەچەند هەوڵێك كە دەیانەوێت هەموو شتێك بەشەیتانی بكەن و بەگرمگی زانی مامەڵە لەگەڵ ڕكابەرییەكان بەرۆحی بەرپرسیارییەت و باڵادەستكردنی بەرژەوەندی گشتی بەسەر تایبەت بێت.