سەید حەكیم: نەجەفی ئەشرەف شایستەی ئەركێكی زیاترە لە هەردوو حكومەتی ناوەندی و نێوخۆیی
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز یوسف گناوی پارێزگاری نەجەف و كۆمەڵێك ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كرد، لەم دیدارە باس لە ئامادەكارییەكانی شارەكە بۆ یادی لەدایك بوونی پێغەمبەری مەزن (د.خ) لەسەر بێت، هەورەها ستایشی ئەرك و خزمەتی كرد لە رۆژانی چلەی ئیمامی حوسێن (خوا لێیان ڕازی بێت)، هەروەها داواشی كرد جووڵە بە پرۆژە پەك كەوتوەكان بكرێت لەوانەی بەشێكی باشیان ئەنجامدراوە.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی شاری نەجەف بەو پێیەی شاری ئەمیری موسلمانانە (سلاوی لێ بێت) و سەنتەری مەرجەعیەی باڵاو حەوزەی زانستییە، ئەوەش پێویستی بە ئەركێكی زیاترە لە هەردوو حكومەتی ناوەندی و نێوخۆیی، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە تواناكانی پارێزگاكە لە ڕووی گەشتیاری و كشتوكاڵی و پیشازی و نەوتی.
لەكۆتاییدا بەڕێز حەکیم داوای کرد دەسەڵاتی دەستووری و یاسایی بە حکومەتە خۆجێیەکان بدرێت، هەروەها گرنگی هەماهەنگی کاری نێوان حکومەت و وەزارەتە خۆجێییەکان بۆ باشترکردنی شارەکان باسی لێوەكرا...