سەید حەكیم گرنگی پاراستنی فرەیی عێراق و بەڕێوەبردنی پێكهاتەكان دووپاتدەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز شیخ سەتار جەبار ئەلحلو سەرۆكی دیوانی سەئیبەی مەندائی كرد لەم دیدارە كە بەڕیز رامی جۆزێف سەرۆكی دیوانی وەقفی مەسیحی و كەمایەتییەكان ئامادەبوو لەگەڵ بەڕێز رەئفەت جاسب مەهاوی بەڕێوەبەری كاروباری سائیبەی مەندائی، سەماحەتی باسی پەیوەندی مێژوویی لەگەڵ سائیبەی مەندائی كرد و جەختی لەسەر پاراستنیان و مافی دەستووریان لە نوێنەرایەتی كردن كردەوە.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پاراستنی پێكهاتەكان ئەو فرەییەی لەعێراق هەیە، هەروەها بەگرنگی زانی ببێتە پردێك بۆ گەیشتن بۆ گەلانی ناوچەكە و جیهان..