سەید حەكیم داوا لەسەركردەكانی ئافرەتان دەكات مەشق بكەن و كاریگەریان بۆ سەركۆمەڵگا زیاتر بكەن
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك سەركردە ئافرەتەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەپارێزگای واسیت و سەرەتا پرسەی خۆی ئاراستە كردن بەبۆنەی یادی كۆچی دوایی پێغەمبەری مەزن (د خ) لەسەر بێت و باسی كاروانی ژیانی كرد كە پڕبووە لە مەینەتی ئەویش دوایین پێغەمبەر بووە، هەروەها باسی ئۆقرە گرتنی كرد بەرامبەر ئەو كارانەی بەرامبەری دەكرا كاتێك بەئامانج دەگیرا.
.سەماحەتی بەرپرسیاریتی ڕوونكردنەوەی هەڵوێستەكان و گەڕانەوەی گومانەكانی خستە ئەستۆی ڕۆڵەكانی ڕەوتی حیكمە و گوتی ڕوونكردنەوە ئەركێكی سەرەكییە لە جووڵەی مرۆڤ و پرۆژەكان و چاكسازییە گەورەكان و ستایشی رۆڵی سەركردەكانی ئافرەتانی رەوتی حیكمەی كرد بەهۆی كاری دەزگایانەی ڕێكوپێكیان.
بەڕێز حەکیم داوای ڕاهێنان و پەرەپێدانی بەردەوام و ڕاسپاردنی ئەرکەکان و پێدانی دەرفەت بە ژنانی شایستە و جەختی لە گرنگی کاریگەری لە کۆمەڵگادا کردەوە و کاریگەریی بە مەرجی سەرکردایەتی زانی، بەو پێیەی هیچ سەرکردایەتییەکی بێ کاریگەری نییە..
سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکەش، بەرێز سەید حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە شەڕی بەردەوام سێبەرێکی خستۆتە سەر عێراق، بەو پێیەی لە ئەنجامی وەستانی هەناردەکردنی نەوت بەدەست قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێت، جەختی لەسەر پێویستی وەبەرهێنان لەم قەیرانەدا کردەوە بۆ کارکردن بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات جگە لە هەمەچەشنکردنی شوێنەکانی هەناردەکردنی نەوت، داوای بەردەوامبوونی هەڵمەتی دژە گەندەڵی کرد، لەگەڵ گرنگی گرنگیدان و تیشك خستنە سەر دۆسێیە گەورەكان.
..
لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی و پێویستی تەشریع كردنی یاسای نوێ كە پەیوەست بێت بە هاولاتیان و پێداویستییەكانیان لەم دۆخە ئابوورییە سەختەدا.