سەید حەكیم داوا دەكات ولاتانی كاریگەر بەرگەی بەرپرسیارێتییەكانیان بكەن لە ڕاگرتنی پەرەسەندن و گەڕاندنەوەی سەقامگیری
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕیز گلین مایلز باڵیۆزی ئوسترالیا لە بەغدا كرد و لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو گەلی دۆست كرا.
سەید حەكیم سروشتی ڕكابەرییەكانی سەر عێراقی ڕوونكردوە و گوتی عێراق پێشتر ڕكابەری سیاسی و كۆمەلایەتی تێپەڕكردوە و ئیستاش ڕووبەڕووی ڕكابەری ئابووری دەبێتەوە بەهۆی ڕووداوەكانی ناوچەكە و پاشەكشەی ڕێژەی هەناردەكردنی نەوت بووە، دووپاتیشی كردەوە كە عێراق توانای ئابووری باشی هەیە بەلام كێشەی پارەی نەختینەی هەیە بەلام ئەویش تێپەڕ دەكات هەروەك ڕكابەرییەكانی پێشووی تیپەڕ كردوە.
.سەبارەت بە پەیوەندی دوو قۆڵی نێویان هەردوو ولات، سەماحەتی گوتی ولاتیكی گەورەی بەقەبارەی وەك ئوسترالیا بۆ عێراق گرنگی خۆی هەیە و داوای كرد ئەزموون و تاقی كردنەوە لە بواری كستوكاڵ و ئاودان لە نێوان هەردوو ولات ئاڵوگۆڕ بكرێت.