سەید حەكیم جەخت لەسەر كاراكردنی وەبەرهێنانی بەرهەمەكان و قۆستنەوەی دەستی كاری عێراقی دەكات
سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت جەختی كردەوە لەسەر گرنگی وەبەرهێنان بەهەموو جۆرەكانیەوە و پشت بەستنی حكومەت بە ئەلكترۆنی كردنی مامەڵەی وەبەرهێنەران و گوتیشی وەبەرهێنان بەشێكی گرنگی داهاتی دەوڵەتە.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە لەمیانەی پێشوازیكردنی لە بەڕێز عادل یاسری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان كە پێنجینەی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیای تازە، گرنگی زۆری هەیە و داوای كرد زیاتر رۆشەنبیرانە ماكەڵە بكەنسەبارەت بە وەبەرهێنان و وەبەرهێنەران لەبەرئەوەی گاریگەرییان لەسەر ئابووری ناوخۆ هەیە.
.. هەروەها بەڕێز حەکیم جەختی لە گرنگی بوژاندنەوەی زەوی کردەوە لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە، هەروەها ڕوونی کردەوە کە وەبەرهێنانی بەرهەمهێنەر بە دوای زەوی و دەرفەتی بێ بەرهەمدا دەگەڕێت و دەیانگۆڕێت بۆ زەوی بەرهەمهێن، هەروەها داوای دوورکەوتنەوەی لە ناوەندەکانی شارەکان كرد بۆ ڕێگریکردن لە قەرەباڵغی و زیادبوونی جەنجاڵی شارەکان، هەروەها جەختی لەسەر پابەندکردنی وەبەرهێنەران کردەوە بۆ پابەندبوون بە مەرجەکانی مۆڵەتی وەبەرهێنان لە کەرتی نیشتەجێبوون بۆ کەمکردنەوەی قەیرانەکان و کردنی خانووبەرە بە نرخێکی گونجاوتر بۆ هاوڵاتیان، هەروەها جەختی لە گرنگی کەڵک وەرگرتن لە هێزی کاری عێراقی کردەوە...