سەید حەكیم: ڕكابەری ئابووری پێشینەی كارەكانی ئەو قۆناغەیە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی نیشتمان پێشوازی لە بەڕێز شێخ ئەحمەد ریشە سەرۆكی كۆنگرەی سەحوەی عێراق كرد و لەم دیدارە باسی پێشهاتەكانی قۆناغی ئێستای ولات و ناوچەكە كرا لەگەڵ ئەو ڕكابەرییانەی دەوری عێراقی داوە لەم ماوەیەدا، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی ڕیكخستنی ڕیزەكان و هەوڵەكان بۆ تێپەڕبوونی ڕكابەرییەكان و داوای كرد لە گوتاری تایفی و توند دوور بكەونەوە و بەرژەوەندی گشتی بەسەر تایبەت باڵادەست بكەن.
سەید ڕوونیكردەوەش كە ڕكابەری ئابووری لەسەرووی پێشینەكان دێت و داوای كرد هەلەكان بقۆزنەوە بۆ فرەكردنی ئابووری و زیاد كردنی دەروازەكان بۆ هەناردەكردنی نەوت وگوتی عیراق ولاتێكی بەتوانایە و ئێستا لە قەیڕانێكی دارایی دایە بەهۆی ڕووداوەكانی ناوچەكە و پاشەكشەكردنی هەناردەی نەوتی و جەختی لەوە كردەوەش كە ئەو شتە لە دەرەوەی ئیرادەیە.