• سەید حەكیم: كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا كۆڵەكەی سەرەكی ئابووری فرەن

    2026/ 08 /19 

    سەید حەكیم: كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا كۆڵەكەی سەرەكی ئابووری فرەن


    لەقەزای مەحموودییە لە بەغدا، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی مەحموودییە كەوت، سەرەتا پیرۆزبایی رۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری خۆشەویستی لێكردن و ڕوونی كردەوەش كە ژیاننامەی پێغەمبەر بە یەكڕیزی ناسراوە و وشەی نەتەوە و یەكگری و یەكپارچەیی تێدا دەبینرێت.
    .
    بەرێزیان داوای کرد کە پێداویستییەکان وەک پێشەکییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان لە پێشینە دابنرێت، ڕوونیشیکردەوە کە ناوچەکە دۆخێکی شەڕ بەخۆیەوە دەبینێت کە ئەوەش باڵی بەسەر سروشتی ئابووری عێراقدا کێشاوە. هەروەها جەختی لە گرنگی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ڕكابەرییانە کردەوە، هۆشداریشی دا لە کاریگەرییەکانی دابەشبوون لە توندکردنەوەی ئازارەکان، و یەکێتی و یەکگرتوویی وەک پێش مەرجێک بۆ بانگەوازکردن بۆ ڕەحمەتی خودایی هەروەها جەختی لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەرەتای دامەزراندنیان کردەوە.

    سەماخەتی دۆخی ئێستای بە جیاواز و تایبەت وەسف كرد و گوتی ڕێگرێكی وا هەیە كە لەدەرەوەی خواستی ئێمەیە و ڕێگا دەگرێت لەوەی عێراق بتوانی تواناكانی خۆی بەكار بهێنێت، گوتیشی ئەو قەیرانە كاتییە و وادەی كورتە ئەوەش پێویستی بەوەیە گاز لە برینەكان بگرین و پێشینەكان ڕیكبخەینەوە.
    .
    بەڕێزیان بەڵێنی بە فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی و مافی جووتیاران و بەڵێندەران دا كە مافەكانیان پێشینەی كارەكان دەبێت، چونکە جێبەجێکردنی ئەم ئەرکانە بۆ بەردەوامی چالاکییە ئابوورییەکان و دابینکردنی هەلی کار و وەبەرهێنان لە زەوی و باشترکردنی زەویدا زۆر گرنگە، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی هەمەچەشنکردنی شوێنەکانی هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست کردەوە، داواشی کرد ئەو ڕكابەرییە بکرێتە دەرفەتێک، هەروەها جەختی لە گرنگی هەمەچەشنکردنی ئابووری لە ڕێگەی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای مۆدێرن کردەوە.
    .
    . بەڕێزیان جەختی لەوە کردەوە کە سنوورداركردنی دەوڵەت بۆ بەکارهێنانی هێز و چەك كارێكی دەستووری و یاساییە، بەو مەرجەی کە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بۆ گەیشتن بەم ئامانجە هەبێت، هەروەها داوای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی سامانی گشتی بۆ گەنجینەی وڵاتەکەی کرد، ئەمەش بە فاکتەری چارەنووسساز بۆ سەقامگیرکردنی دۆخەکە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان زانی، سەید حەكیم داوای لە بەردەوامی ئەم هەوڵانە و گرنگیدان بە پرسە گەورەکان کرد و لە کۆتاییشدا، جەنابی سەید حەکیم خۆشحاڵی خۆی بە دیداری بنەماڵەکەی ئەلمەحمودیە دەربڕی...
     

    Related News